
بەبۆنەی ڕۆژی زمانی کوردی و ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤاری “هاوار” لەلایەن میر جەلادەت بەدرخان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم نووسەران، ئەدیبان، زماندۆستان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و دەڤەرەکەمان بە تایبەتی دەکەین. ئەم ڕۆژە تەنها یادکردنەوەی ڕووداوێکی مێژوویی نییە، بەڵکوو گوزارشتە لە ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ پاراستنی شوناس و زمانی دایک وەک کۆڵەکەی سەرەکیی مانەوە و گەشەپێدانی فەرهەنگی.
ئێمە لە مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە کاتێکدا ئەم یادە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین، جەخت دەکەینەوە لەوەی کە زمانی کوردی ناسنامەی زیندووی میللەتەکەمانە و ئەرکی هەموو لایەکمانە بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە کار بۆ پاراستن و دەوڵەمەندکردنی بکەین.
دەڤەری ڕاپەڕین کە هەمیشە ناوەندی تێکۆشان و ڕۆشنبیری بووە، پێویستە لە ڕێگەی پشتگیریکردنی قەڵەمە داهێنەرەکان و بایەخدان بە زمان لە ناوەندەکانی پەروەردە و میدیادا، پێشەنگ بێت لە پاراستنی ڕەسەنایەتی زمانی کوردی و هێشتنەوەی بە شەکاوەیی.
دووبارە ئەم یادە لە هەمووان پیرۆز بێت و سڵاو بۆ ئەو تێکۆشەرانەی لە ڕێگەی وشە و زمانەوە خزمەتی گەورەیان بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان کردووە.
مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین
١٥ی ئایاری ٢٠٢٦
