مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین؛ پشتیوانیی خۆمان بۆ کواڵیتی و فراوانکردنی کاروچالاکییەکانی ڕێکخراوی ئازادیی لاوان دووپات دەکەینەوە.

گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم لاوانی سەربەرزی کوردستان دەکەین و ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە هەوێنی بەدیهاتنی تەواوی خەون و ئامانجەکانتان.

لە مێژووی خەباتی گەلەکەماندا، لاوان هەمیشە بزوێنەر و داینەمۆی شۆڕش و گۆڕانکارییەکان بوون. هەر لە سەرەتای دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێوە، ئەم توێژە زیندووە سەرقافڵەی کاروانی تێکۆشان بوون و لە ڕیزی پێشەوەی قوربانیدان و بەرگریکردن لە خاکی نیشتمان وەستاون.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام بڕوای تەواوی بە ڕۆڵ و پێگەی لاوان هەبووە لە کایەی سیاسی و حوکمڕانیدا. ئەمڕۆ و لەم یادەدا جارێکی دیکە پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ کواڵیتی و فراوانکردنی کاروچالاکییەکانی ڕێکخراوی ئازادیی لاوان دووپات دەکەینەوە. دەمانەوێت بە گوڕوتینێکی نوێ و بە دیدگایەکی سەردەمیانەوە، خۆیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا بگونجێنن و ببنە هێزی ڕاستەقینە بۆ هێنانەدی خەونەکانی گەنجانی کوردستان.

دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەو لاوە شەهیدانەی، لە پێناو ئازادی و سەرفرازیی کوردستاندا ژیانی خۆیان بەخشی.

مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین