
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی دادگەرییەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستا عەلی باپیرو ئەندامانی سەركردایەتی و لایەنگرانی حزبەكە دەكات و رایدەگەیەنێت: یەكێتی پابەند بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانمان و هاریكاری لەگەڵ كۆمەڵی دادگەری دەكاتەوە، بۆ زیاتر خزمەتكردنی خەڵك.
دەقی پەیامەكە:
بە ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستانەوە، لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان، ئەندامانی سەركردایەتی و لایەنگرانتان دەكەین و هیوای سەرفرازی و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
لەم دەرفەتەدا، بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگەی جەنابتان و كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەڕوانین، وەك هێزێكی نیشتمانی و كاریگەر لە خزمەتكردنی گەل و خاكەكەمان.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە پابەند بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانمان و هاریكاری لەگەڵ كۆمەڵی دادگەری دەكاتەوە، لەپێناو یەكخستنی هەوڵەكان و زیاتر خزمەتكردنی خەڵكە خۆشەویستەكەمان.
هەر شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
