یەکێتیی و یەک تیمی

بێستون علی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یەکی حوزەیرانی ١٩٧٦ دامەزرا و خەباتی پێشمەرگایەتی و هەمەلایەنی خۆی دەستپێکرد، ئەوکات گەلی کورد لەدۆخێکی خراپی سیاسی و ئابوری و دەروونی دابوو، ئەگەر ئیرادەی هەڤاڵ مام جلال و دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەبوایە، ئیستا دۆخەکە بەجۆرێکی تر دەبوو، هەروەک چۆن ئەو دەسکەوتانەی ئیستاش لەژێر سایەیدا بە ئازادی دەژین و شانازییان پێوە دەکەین دروستکردن و بە دەستهێنانی سەختت بوو.

یەکێتیی وەک حزبێکی سیاسی چالاک و خاوەن مێژوو لە ڕابردوو تا ئیستا زۆرترین قوربانی بەخشیوە بەم نیشتمانە، ئەوەی جێگەی تێڕامانە یەکێتی خۆی لەدایکبووی قۆناغێکی سەختی کوردایەتیی بوو، لەبەرئەوەیە قۆناغ و دۆخە ئەستەمەکان دەکات بە ڕێگایەکی ئاسان بۆ سەرکەوتنەکانی، بەشایەد خەڵکی بەویژدان لەماوەی ڕابردوو چەندین ئاڵەنگاری و پێشهاتی دژواری بەردەم کاروانەکەی تێپەڕاندوە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٥١ ساڵە فێرگەی پێگەیاندنی کادری هۆشیارە، هیچ کات لەهێڵی دژە بەرژەوەادییەکانی گەلی کورد نزێک نەبۆتەوە، ئەوەی زیاتر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەو هێز و توانایە هێشتۆتەوە بونی گەنجان و سیاسەتکردن بووە بەروحی گەنجانە.

یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕێز لەسەرکردەکانی پێشووی دەگرێت، سەرکردایەتی نوێ هەمیشە وەک مامۆستای شۆڕشگێڕ، سەرکردەکانی پێشوو دەبینێت، هەروەها گەنجان و کارەکتەرە نوێیەکانی کە ئیستا سەرکردایەتی دەکەن، ئەوانی پێش خۆیان و خەبات و چالاکی هەڵوێستەکانیان بە تەواوکاری ئەو پڕۆسەی نوێبونەوە دەزانێت.

یەکێتیی و کادرەکانی هێز لەسەرکردایەتی و دڵسۆزی و لەخۆبوردوییی سەرۆک بافڵ وەردەگرن، ئامادەبونی لەمەیدانی سیاسی لەشوێنە جیاوازەکان ئاماژەی روونە، پەیامە بۆ نەیارەکانی کە یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئیستا و سیاسەتە جوانەکەی یەکێتیی و یەک تیمییە.

یەکێتی ویەک تیمی بۆخوی یەکێکە لەو دەسکەوتە گەورانەی سەرۆک بافڵ کە بەوردی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردە یەک دار و درەختی بە هێز و بەرهەمدار، ڕیزەکانی ناو خۆی بەهێزکرد، یەکێتی ناو یەکێتی یەکگرتوتر کرد، ریزەکانی بەهێزترکرد، ئیستا دەتوانین لەناو یەکێتیی یەک تیمی ببێتە ڕێگایەکی ڕۆشن تا ڕوح و ڕاسپاردەکانی سەرۆک مام جلال و ستراتیجی کارکردن باشتر بخرێتە خزمەت پرس و دۆزە نەتەوەیی و نیشتمانی.

لەهەموو قۆناغێکدا یەکێتیی و ویەک تیمی، بۆ خزمەتی خەڵک و بۆخزمەتی خودی سیاسەتی گشتی یەکێتی زەرورەتێکی واقعییە و پێویستە لە 51ساڵەی دامەزراندن و دەستپێکردنەوەی شورشی نوێیی گەلەکەمان ئەم چەمکە لەمەیدانی سیاسەت و پەیوەندی سیاسی و خودی ناو یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و کادرو کارەکانیان گرنگی پێبدرێت و ڕەنگبداتەوە.