
قوباد تاڵەبانی:
لەناو گەرمەی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری و مەترسییەکاندا، سلێمانی پەیامی ئاشتی و سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری بۆ ناوچەکە و جیهان هەیە.
بەڕێوەچوونی دووەمین کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی ئابووریی دێڵفی لە سلێمانی بە بەشداری سەرکردە و پسپۆڕان لە وڵاتانی جیاواز، پێگەی سلێمانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا بەهێزتر دەکات و ناوی دەچێتە پاڵ ئەو شارە گرنگانەی جیهانەوە کە تیایدا گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی کێشە جیهانییەکان دەکرێت
