بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بە گرنگ زانرا.
پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، داوای یەکێتی، داوای خەڵکە بۆ باشترکردنی حکومڕانی و گەیشتن بە حکومەتێکی دادپەروەر و بەهێز کە توانای خزمەتکردنی هەبێت بەبێ جیاوازی و ئێمە دەمانەوێت هاوسەنگی و شەراکەت و پێکەوەیی بنەمای کارکردن بێت