
لە خولێکی بەهێزی وەرزشیدا کە لەسەر ئاستی کوردستان ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین توانی نازناوی پاڵەوانی خولی هەڵبژاردە میللەکانی کوردستان بۆ تۆپی پێ بەدەست بهێنێت.
خولە کە کە لەلایەن ڕێکخراوی زانکۆ لە قەزای شارەزوور ڕێکخرابوو، ململانێیەکی توندی ورشی بەخۆیەوە بینی و تێیدا هەشت هەڵبژاردە لە سەرانسەری کوردستانەوە بەشدارییان تێدا کردبوو. دوای زنجیرەیەک یاریی کێبڕکێکار لە قەزای شارەزوور، هەڵبژاردەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، بە سەرپەرشتی سەنتەری تیپە میللەکانی ڕاپەڕین، توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ببێت بە پاڵەوانی خولەکە.
بە بەدەستهێنانی ئەم نازناوە، هەڵبژاردەی ڕاپەڕین جارێکی دیکە توانای وەرزشوانانی دەڤەرەکەی لەسەر ئاستی کوردستان سەلماندەوە و جێگەی دەستیان لەم خولەدا دیار بوو. بەناوی بەشی وەرزشی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەڵبژاردەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، سەنتەری تیپە میللەکانی ڕاپەڕین و سەرجەم وەرزشوانان و وەرزشدۆستانی دەڤەرەکە دەکەین بۆ ئەم نازناوە گەورەیە. هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ هەموولایەک دەخوازین لە پاڵەوانێتی و خولەکانی داهاتوودا.
