لێپرسراوی مەڵبەند بەدواداچوون بۆ پرۆسەی گەڕان بەدوای تەرمی هاووڵاتییەکی خنکاو لە زێی بچووکدا دەکات

پشدەر – پێنجشەممە، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، بە یاوەری ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەڵبەند، سەردانی زێی بچووکی کرد لە سنووری گوندی خاسی سەر بە قەزای پشدەر، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پرۆسەی گەڕان بەدوای تەرمی هاووڵاتییەکی خنکاو لە ناوچەکەدا.
لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا لێپرسراوی مەڵبەند لە نزیکەوە قسەی لەگەڵ کەسوکار و بنەماڵەی هاووڵاتی (محەمەد حەسەن) کرد کە بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنەوە لە زێی بچووک خنکاوە و سەرەخۆشی مەڵبەند و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی پێڕاگەیاندن و ئامادەیی مەڵبەندی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک دەربڕی.
هاوكات، لێپرسراوی مەڵبەند دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکان، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و هاووڵاتییانی خۆبەخشی ناوچەکە کرد کە بەردەوامن لە پرۆسەی گەڕان بەدوای تەرمی قوربانییەکەدا.
جێی ئاماژەیە، هاووڵاتی (محەمەد حەسەن) کە تەمەنی ٦٢ ساڵە، لە نزیک گوندی گەرمکانی سەر بە قەڵادزێ لەسەر زێی بچووک کەوتە ناو ئاوەکەوە و خنکا، لە ئێستاشدا لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی