خولێکی زانستیی شیکاریی تاقیگەیی لە زانکۆی ڕاپەڕین کرایەوە

ڕانیە – یەکشەممە، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
بە مەبەستی پەرەپێدانی توانای زانستی و پیشەیی خوێندکاران و دەرچووان، بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.ی. پەیمان ڕەمەزان، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و هەڤاڵ هەمزە سەلیم، لێپرسراوی بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەند خولێکی بەهێزکردنی زانستی بۆ شیکاریی تاقیگەیی لە کۆلێژی زانستی زانکۆی ڕاپەڕین کرایەوە.
خولەکە، کە لەلایەن کۆمەڵەی کیمیایی و فیزیایی بە هەماهەنگی و پاڵپشتیی زانکۆی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕێکخرا بوو، تایبەت بوو بە خوێندکارانی کۆلێژی زانست و دەرچووانی بەشی کیمیا .
لە میانی بەڕێوەچوونی خولەکەدا، لەلایەن چەندین پسپۆڕ و وانەبێژی شارەزاوە، کۆمەڵێک بابەتی گرنگی زانستی پێشکەش بە فێرخوازان کران. ئامانجی سەرەکیی ئەم کارە، ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی ئاستی توانستە پیشەییەکانی بەشداربووانە لە بوارەکانی شیکاریی تاقیگەیی تەندروستی و کیمیای کلینیکیدا، تاوەکو بتوانن وەک کادرێکی پێگەیشتوو و پسپۆڕ خزمەتی زیاتر بە کەرتی تەندروستی و کۆمەڵگە بکەن