مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین:بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، نێوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە سنووری قەزای ڕانیە ڕوویدا، کە بەهۆیەوە چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی تریش بریندار بوون…

هاووڵاتییانی خۆشەویستی دەڤەری ڕاپەڕین و دەزگاکانی ڕاگەیاندن…

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، نێوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە سنووری قەزای ڕانیە ڕوویدا، کە بەهۆیەوە چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی تریش بریندار بوون. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین و لە پەروەردگاری مەزن دەپاڕێینەوە سەبووری هەموو لایەک بدات، هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە و چارەسەری پزشکی بریندارەکان، مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لەسەر ڕاسپاردەی هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند، هەر لە یەکەم ساتی ڕووداوەکەوە، لەسەر خەت بووە و دەستبەجێش لە ڕێگەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی خۆجێی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ بە دواداچوونی ورد و خێرا ڕاسپاردوە. لەم چێوەیەشدا داوامانکردووە دەستبەجێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێ. لێرەیشەوە دڵنیاتان دەکەینەوە، ئەگەر هەر جۆرە کەمتەرخەمییەک لەلایەن هەر کەس و لایەنێکەوە ڕوویدابێت، بێگومان ڕێکاری توندی یاسایی و کارگێڕییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان هێڵی سوورە.
لەم کاتەدا کە هەموومان خەمبارین بەم کارەساتە، داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن. با ڕێگە نەدەین ئەم خەمە گەورەیە و برینی کەسوکاری قوربانییەکان بۆ مەرامی لابەلا و چەواشەکاری بەکاربهێنرێت. ئێمە بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی دۆخەکە و هەر پێشهاتێکی نوێ هەبێت، بە شەفافی دەیخەینە ڕوو.
مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕی