لێپرسراوی مەڵبەند لەگەڵ خاوەن غەسالەکانی چەو و لم کۆبووەوە

مەڵبەند – شەممە، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، وێڕای پێشوازیی گەرم لە خاوەن غەسالەکانی چەو و لم لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە ئامادەبوونی هەڤاڵان جێگرانی لێپرسراو و بەڕێز قائمقامی قەزای ڕانیە بەڕێوەچوو، دوای بەوردی گوێگرتن لە خواست و داواکارییەکانیان، لە وتەیەکدا ڕۆڵی گرنگی ئەم چینەی لە بوژانەوەی ژێرخان و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەدا بەرز نرخاند و دووپاتیکردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە ماڵی گەورە و پشتیوانی ڕاستەقینەی هەموو چین و توێژەکانە.
وتیشی: ئێمە لە نزیکەوە درک بە کێشە و گرفتەکانتان دەکەین و لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکاندا، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئاسانکاریی لە کارەکانتان و لابردنی ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم پرۆسەی بەرهەمهێنانتان.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە پاراستنی ژینگە و سروشتی ناوچەکە ئەرکێکی نیشتمانیی هاوبەشە و پێویستە کاروچالاکییەکانتان بە جۆرێک ڕێکبخرێنەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی بکات و زیان بە ژینگەی دەڤەری ڕاپەڕین نەگەیەنێت و ڕایگەیاند: پاڵپشتیی تەواوی داواکارییە ڕەواکانتان دەکەین و لەرێگەی تیمەکانی یەکێتی لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەدواداچوونی جدییان بۆ دەکەین تا گەیشتن بە ئەنجامی دڵخۆشکەر و خزمەتکردنی زیاتری ناوچەکە