سەرۆک بافڵ لە دەباشان پێشوازی لە ئەکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق کرد.
لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و سەرۆک بافڵ وتی، لە سەرەتاوە هەوڵمان بۆ ئەوەبوو جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کەمترین کاریگەریی لەسەر وڵاتەکەمان هەبێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی بە پەرۆشەوە کاردەکات بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزار و بەهێز کە لەسەر بنەمای دادپەروەری ئەرکەکانی راپەڕێنێت و هاوسەنگی و گیانی پێکەوەیی بپارێزێت و دەبێت هەموو لایەنەکان مافیان پارێزراو بێت.
لە کۆبوونەوەکەدا دووپات لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کرایەوە