مەڵبەند، بەدواداچوون بۆ کێشەی شۆفێرانی هێڵی ڕانیە – سلێمانی دەکات

ڕانیە – پێنجشەممە، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦
بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کێشە و داواکارییەکانیان، هەڤاڵ هەمزە سەلیم، لێپرسراوی بەشی ڕێکخراوەکان لە مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، سەردانی لقی ڕاپەڕینی سەندیکای کرێکارانی کوردستانی کرد.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا و لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە ئامادەبوونی هەڤاڵ شێخ ئازاد، لێپرسراوی لقەکە بەڕێوەچوو، لە نزیکەوە گوێ لە کێشە و گرفتەکانی بەشێک لە شۆفێرانی مینی پاسەکانی هێڵی هاتووچۆی (ڕانیە – سلێمانی) گیرا.
هەر لە دیدارەکەدا، هەڵوەستە لەسەر داواکارییەکانی شۆفێران کرا و گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی گرفتەکانیان و کارئاسانی زیاتر بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان کرا