
مەڵبەند – شەممە، ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٦
هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە بارەگای مەڵبەند پێشوازی لە ژمارەیەک ئەفسەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان – نیشتەجێی دەڤەری ڕاپەڕین و دەرچووی خولی پێنجەمی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازیی سێی قەڵاچوالان کرد.
لە دیدارێکدا کە بە ئامادەبوونی هەڤاڵان جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەند بەڕێوەچوو، هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند هاوکات لەگەڵ پیرۆزباییکردن لێیان بەبۆنەی دەرچوونیان و بەدەستهێنانی پلەی ئەفسەری، جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی ئەکادیمی و سەربازیی ئەفسەرانی گەنج لە نێو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەدا کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و خاکی کوردستان و بەرگریکردن لە دەسکەوتەکان.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، لەپای هەوڵ و کۆششەکانیان و سەرکەوتنیان لە خولەکەدا، لە لایەن هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند و هەڤاڵانی جێگرەوە، ڕێزنامەی تایبەتی مەڵبەند پێشکەش بە ئەفسەرەکان کرا و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواسترا لە بەجێگەیاندنی ئەرکە نیشتمانییەکانیاندا
