خەڵات و ڕێزلێنان دەبەخشرێتە خوێندکارە یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەمەکانی ڕاپەڕین.

ڕاپەڕین – ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٦
لە پێناو هاندان و بەرزنرخاندنی هەوڵ و ماندووبوونی خوێندکارانی سەرکەوتوو، مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، سەردانی خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ئامادەییان لەسەر ئاستی دەڤەری ڕاپەڕین کرد و خەڵات و ڕێزلێنانیان پێشکەشکردن.
لەسەر ڕاسپاردەی هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، هەڤاڵ حەبیبە بابان، جێگری لێپرسراوی مەڵبەند، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵان هەمزە سەلیم، لێپرسراوی بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەند و ژیار حسن، لێپرسراوی بازنەی ڕاپەڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، لە میانی بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانیدا ماڵی خوێندکارە سەرکەوتووەکان’ی دەڤەرەکەیان بەسەرکردەوە.
لە بەسەرکردنەوەکاندا، وێڕای پێشکەشکردنی دیاری مەڵبەند و ڕێزنامەی بەشی ڕێکخراوەکان و بازنەی ڕاپەڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە خوێندکارە یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەمەکانی هەردوو بوارەکانی وێژەیی و زانستی لەسەر ئاستی دەڤەری ڕاپەڕین، پیرۆزباییان لێکردن و جەختیان لە بەردەوامی پشتیوانییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بۆ خوێندکاران و پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە و زانست لە دەڤەرەکە کردەوە.
خوێندکارە خەڵاتکراوەکان پێکدێن لەم ناوە درەوشاوانەی خوارەوە:
بەشی وێژەیی:
دیاری خالید مستەفا — پلەی یەکەم
گلێنە حەکیم خدر — پلەی دووەم
ئاریان مەولود حەمەزیاد — پلەی سێیەم
ڕووان کاروان عەبدوڵڵا — پلەی چوارەم
بەشی زانستی:
ئەرەند جەمال فەتاح — پلەی یەکەم
سارین ئاکار عوسمان — پلەی دووەم
ترێ ئاراس تۆفیق — پلەی سێیەم
چرا هۆشیار محەمەد — پلەی چوارەم