مەڵبەند و بۆردی ڕێکخراوەکان هەماهەنگییەکانیان بۆ خزمەتی خەڵک فراوانتر دەکەن

مەڵبەند – دووشەممە، ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٦
هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، پێشوازی لە هەڤاڵ ئەمەل جەلال، لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی کاری بۆردەکە کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا هەڵوەستە لەسەر پرس و میکانیزمی نوێی پەرەپێدانی خەباتی مەدەنی و ڕێکخراوەیی لە دەڤەرەکەدا کرا.
کۆبوونەوەکە، کە بە بەشداریی هەڤاڵان جێگران و لێپرسراوانی بەشەکانی مەڵبەند لە بارەگای مەڵبەند بەڕێوەچوو، وێڕای جەختکردنەوە لە پەرەپێدانی خەباتی ڕێکخراوەیی و سەندیکایی، میکانیزمە نوێیەکانی کار لە دەڤەرەکەدا گفتوگۆ کران.
هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند ڕوونیکردەوە: دەڤەری ڕاپەڕین و سەرمایە مرۆییەکەی گرنگیی مێژوویی، جوگرافی و هەنووکەیی خۆی هەیە، بۆیە پێویستە خەباتی ڕێکخراوەییەکان و سەندیکاکان لە ئاستی قوربانیدان و مێژووی پڕ سەروەریی ئەم دەڤەرە و خەڵکە خۆڕاگرەکەیدا بن و هیچ چین و توێژ و ناوچەیەک نەخرێتە پەراوێزەوە، بۆ باشتر بتوانینن وەک هەمیشە داکۆکیکاری ڕاستەقینەی مافی سەرجەم چین و توێژەکان بین و نوێنەرایەتییان بکەین لە سنوورەکەدا.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵ لێپرسراوی بۆرد وتی: ئەرکی ئێمە فراوانکردنی چالاکییە مەدەنییەکان و ڕێکخستنەوەی تواناکانە لەسەر بنەمایەکی دیموکراسییانە، تا باشتر خزمەتی داخوازییەکانی خەڵک بکەین.
هەروەها وتیشی: هەماهەنگیی پتەوی نێوان مەڵبەندەکان و بۆردی ڕێکخراوەکان فاکتەری سەرەکییە بۆ سەرخستنی کارە ڕێکخراوەیی و سەندیکاییەکان و گەشەپێدانی توانا گەنج و چالاکەکانی دەڤەری ڕاپەڕین.