مەڵبەند کێشەی کارمەندانی گرێبەست چارەسەر دەکات

مەڵبەند — یەکشەممە، ٢٦ی تەمموزی ٢٠٢٦
هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، پێشوازی لە نوێنەرانی کارمەندانی گرێبەستی ڕۆژانەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ڕاپەڕین کرد
لە دیدارەکەدا کە هەریەک لە هەڤاڵان حەبیبە بابان، جێگری لێپرسراوی مەڵبەند و کەمال محەمەد، لێپرسراوی بەشی حکومەت ئامادەی بوون، دوای ئەوەی بەوردی گوێ لە کێشە و داواکارییەکانیان گیرا، بەدواداچوونی ڕاستەوخۆ و دەستبەجێ بۆ کێشەکەیان کرا و بڕیاردرا بە زووترین کات کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت