
قەڵادزێ – دووشەممە، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٦
هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە بارەگای کۆمیتەی قەڵادزێ و بە ئامادەبوونی بەشێک لە هەڤاڵانی مەڵبەند و هەڤاڵ مام ئارام، لێپرسراوی کۆمیتەکە، پێشوازی لە ئەنجومەن و کەسایەتییەکانی ناحیەی ئیسێوە و گوندەکانی دەوروبەری کرد.
لە دیدارەکەدا، دوای بە وردی گوێگرتن لە داواکاریی دانیشتووانی سنوورەکە بۆ باشترکردنی ڕەوشی خزمەتگوزارییەکان. هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند، وێڕای بەرزنرخاندنی خەبات و قوربانیدانی کۆمەڵانی خەڵکی ناحیەی ئیسێوە و سنوورەکە، جەختی لەوە کردەوە کە دابینکردنی خزمەتگوزاری و جێبەجێکردنی داواکارییەکانتان، ئەرکێکی لەپێشینەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا، هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، بەڵێنی بەدواداچوونی جدیی دا و ڕایگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لە سەنگەری خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکدا دەمێنێتەوە، لە ڕێگەی تیمەکانمان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتەوە، تەواوی هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ بۆ گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری سنوورەکەتان.
