لێپرسراوی مەڵبەند کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لە قەڵادزێ بەسەر دەکاتەوە

قەڵادزێ – دووشەممە، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٦
هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە قەڵادزێی ناوەندی قەزای پشدەر، نووسینگەی پشدەری کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لیژنەی قەزای پشدەر’ی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانی بەسەرکردەوە.
لە میانی بەسەرکردنەوەکاندا، کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەڵبەند و هەڤاڵ مام ئارام، لێپرسراوی کۆمیتەی قەڵادزێ ئامادەی بوون، هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند وێڕای دەربڕینی پێزانین و وەفاداری بۆ خەبات و قوربانیدانی بێوچانی پێشمەرگە دێرینەکان، ڕۆڵی مێژوویی و قارەمانێتییانی لە شۆڕشی نوێ و سەرفرازیی گەلەکەماندا بەرز نرخاند.
هاوکات، جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە خۆی بە قەرزاری خوێنی شەهیدان و ڕەنجی پێشمەرگە دێرینەکان دەزانێت و وەک هەمیشەش پشتیوان و داکۆکیکاری سەرسەختی ماف و شایستەکانیان دەبێت، چونکە خزمەتکردنیان ئەرکێکی حزبی و نیشتمانیی نەگۆڕە.