لێپرسراوی مەڵبەند، پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین دەکات

مەڵبەند – سێشەممە، ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢٦
هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە بارەگای مەڵبەند پێشوازییەکی گەرمی لە بەڕێزان پ.ی.د. پەیمان ڕەمەزان ئەحمەد، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆیەکە کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی خوێندنی باڵا، پێشخستنی ئاستی زانستیی ناوچەکە و هەماهەنگیی زیاتری نێوان دامەزراوەکان بۆ خزمەتکردنی زانکۆ و خوێندکاران کرا. هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند، پاڵپشتی و پشتیوانیی تەواوی مەڵبەند و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ زانکۆی ڕاپەڕین دووپات کردەوە، وەک ناوەندێکی گرنگی زانستی و ئەکادیمی کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بەرەوپێشبردنی ڕەوتی زانست و پەروەردە لە سنوورەکەدا هەیە.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی ڕۆڵی مامۆستایان و ئەکادیمیستان کرایەوە لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و پێگەیاندنی نەوەیەکی دڵسۆز و پسپۆڕ. لە بەرامبەریشدا، سەرۆک و مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین، سوپاسی هەڵوێست و هاوکارییە بەردەوامەکانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕینیان کرد کە هەمیشە پشتیوانێکی ڕاستەقینەی پرۆسەی زانستی و ئەکادیمی بوون لە دەڤەرەکەدا.