
مەڵبەند – چوارشەممە، ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢٦
هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە بارەگای مەڵبەند پێشوازیی لە لقی راپەرینی کۆمەڵەی موختارەکانی ڕاپەڕین کرد و لە دیدارێکدا بە وردی هەڵوەستە لەسەر خواست و داواکارییەکانی خەڵکی ناوچەکە کرا.
لە دیدارەکەدا کە بە ئامادەبوونی هەڤالان، جێگرانی لێپرسراو و هەڤاڵان لێپرسراوانی بەشەکانی حکومەت و ڕێکخراوەکانی مەڵبەند بەڕێوەچوو، دوای بەوردی گوێگرتن لە ڕا و سەرنجی نوێنەرایەتییە باڵاکەی موختارەکانی ڕاپەڕین، هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند وتی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە خۆی بە خزمەتکاری کۆمەڵانی خەڵک دەزانێت و موختارەکانیش وەک پردێکی گرنگی پەیوەندیی نێوان هاووڵاتییان و دامەزراوەکان، ڕۆڵی بەرچاوتان هەیە لە خستنەڕووی کێشەکاندا.
هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند، وتیشی: ئێمە لە مەڵبەند بەدواداچوونی جددی بۆ سەرجەم ئەو داواکاری و گرفتانە دەکەین خستووتانەتەڕوو، هەروەها لە ڕێگەی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت و نوێنەرەکانمانەوە کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەری خێرا و گونجاویان دەکەین، لە کۆتایی دیدارەکەشدا ڕایگەیاند: دەرگای مەڵبەند هەمیشە بۆ سەرجەم چین و توێژەکان کراوەیە، چونکە تەنها بە یەکڕیزی و پێکەوەکارکردن دەتوانین خزمەتی زیاتر بە دەڤەرە خۆشەویستەکەی ڕاپەڕین بکەین و ئاستەنگەکان تێپەڕێنین
