پەردە لەسەر گڵکۆی نۆژەنکراوەی شاعیری نەمر (ئەحمەد شێواو) لادرا

ڕانیە — چوارشەممە، ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢٦
لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا کە لەلایەن ناوەندی هونەریی هەنگاو لە شاری ڕانیە ڕێکخرابوو، ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری نەمر (ئەحمەد شێواو) بەرز ڕاگیرا و تیایدا پەردە لەسەر گڵکۆ نۆژەنکراوەکەی لادرا. مەڕاسیمەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هەڤاڵانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین و کۆمیتەی ڕانیە، نووسەران و ڕۆشنبیرانی دەڤەرەکە بەڕێوەچوو و تێیدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆری ئەدەبی پێشکەش کران.
لە میانی بەڕێوەچوونی یادەکەدا، هەڤاڵ حەبیبە بابان، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵان هەمزە سەلیم لێپرسراوی بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەند و محمد شامەروان لێپرسراوی کۆمیتەی ڕانیە، تاجەگوڵینەی ڕێزلێنانی مەڵبەندی لەسەر مەزاری شاعیر دانا و لە وتەیشکدا وێڕای بەرز و زیندوو ڕاگرتنی یادەوەرییەکانی شێواوی نەمر، ستایشی خزمەتەکانی کرد بە تایبەت لە بوارەکانی ئەدەب و نیشتمانیدا.
بەشێکی دیکەی مەڕاسیمەکە تەرخانکرابوو بۆ پێشکەشکردنی چەند بڕگەیەکی هونەری و ئەدەبی لەلایەن ئامادەبووانەوە. لە کۆتایی یادەکەشدا، بەشداربووان و ڕۆشنبیران بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی شاعیر، وەفاداری و پێزانینی خۆیان بۆ مێژوو و خەرمانی بەرهەمەکانی ئەحمەد شێواو دووپات کردەوە