لێپرسراوی مەڵبەند جەخت لە خزمەتکردنی زیاتری گوندنشینان دەکاتەوە

مەڵبەند – دووشەممە، ٣ی ئابی ٢٠٢٦
هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە بارەگای مەڵبەند پێشوازی لە نوێنەرایەتییەکی گوندەکانی گرتک و بنزێری لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر کرد. لە دیدارەکەدا، جەختی لە گرنگیی زیاتر خزمەتکردنی گوندنشینان، پتەوکردنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ڕاگرتنی گیانی پێکەوەژیان لە ناوچەکەدا کردەوە.
هەر لە دیدارەکەدا، کە بە ئامادەبوونی هەڤاڵان حەبیبە بابان، جێگری لێپرسراوی مەڵبەند، شوان حاجی محمد، لێپرسراوی بەشی کۆمەڵایەتی، کەمال محمد، لێپرسراوی بەشی حکومەت و ڕێبین شەهید مەولود، لێپرسراوی کۆمیتەی قەندیل بەڕێوەچوو، هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند دوای ئەوەی بە وردی گوێبیستی خواست و داواکارییەکانی ئامادەبووان بوو، کە تایبەت بوون بە گرفتی مەرعەی سنوورەکە، وێڕای ڕاسپاردنی ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانی مەڵبەند بۆ بەدواداوچوون و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو، داوای لە دامەزراوە حکومییە پەیوەندیدارەکان کرد بەدەنگ داواکارییە ڕەواکانی دانیشتووانی ئەو سنوورەوە بچن و هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتیی گرفتەکانیان