
حاجیاوا – دووشەممە، ٣ی ئابی ٢٠٢٦
لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی هاووڵاتییان و پێزانین بۆ ڕۆڵە کۆمەڵایەتی و مرۆڤدۆستانەکانیان، هەڤاڵ حەبیبە بابان، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵان کەمال محەممەد، لێپرسراوی بەشی حکوومەت و محەممەد بەستەستێنی، لێپرسراوی کۆمیتەی ماکۆک و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی کۆمیتەکە، سەردانی بنەماڵەی (حەمەخانی کفرەدۆڵی)ـیان کرد لە قەزای حاجیاوا.
لە میانی دیدارەکەدا، شاندی مەڵبەند وێڕای لەنزیکەوە هەواڵپرسین، ڕێزنامەی مەڵبەندنیان پێشکەش بە (قابیل حەمە زێندین) کرد. بەخشینی ڕێزنامەکە وەک پێزانینێک بوو بۆ ئەو هەڵوێستە ئازایانە و مرۆڤدۆستانەیەی کە ناوبراو لە کاتی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی کفرەدۆڵ نواندی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و خێرا بەهاناوەچوونی قوربانییان
