بە بەشداری بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەند، خولێکی وتاربێژی کۆتایی هات

ڕانیە – سێشەممە، ٤ی ئابی ٢٠٢٦
هەڤاڵ هەمزە سەلیم، لێپرسراوی بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵ محمد شامەروان، لێپرسراوی کۆمیتەی ڕانیە، لە چوارچێوەی هاندان و گرنگیدان بە تواناکانی گەنجان، بەشدارییان لە مەڕاسیمی کۆتایی خولێکی چەند ڕۆژەی وتاربێژیدا کرد کە بەڕێوەبەرایەتی لاوانی ڕاپەڕین ڕێکخەری بوو.
لە مە ڕاسیمەکەدا کە بەڕێزان، محمد تەها، ئەندامی پەرلەنانی کوردستان، بەختیار حەسەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی لاوانی ڕاپەڕین و مستەفا محمد، سکرتێری نووسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ڕاپەڕین ئامادەی بوون، دوای گوێگرتن لە پەیڤی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخەر سەبارەت بە ئامانجی خولەکە کە خۆی لە پەروەردە و فێرکردنی گەنجاندا دەبینییەوە، بڕوانامەی بەشداری بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە.