مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین: بڕوای تەواومان بە داهێنانی گەنجان هەیە بۆ سەرکردایەتیکردنی داهاتوو

بەبۆنەی (١٢ی ئاب) ڕۆژی جیهانیی گەنجانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم گەنجانی کوردستان بەگشتی و گەنجانی خۆشەویست و خۆڕاگری دەڤەری ڕاپەڕین بەتایبەتی دەکەین.

گەنجان داینەمۆی گۆڕانکاری و هێزی بزوێنەری پێشکەوتنی کۆمەڵگەن. لەم ڕۆژەدا دووپاتی دەکەینەوە کە بڕوای تەواومان بە توانا و داهێنانی لاوان هەیە بۆ سەرکردایەتیکردنی داهاتوو. وەک هەمیشە پاڵپشت و داکۆکیکارێکی ڕاستەقینە دەبین بۆ بەدەستهێنانی مافەکانتان و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان، هەروەها بەردەوامیش دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ فراوانکردنی بەشداریی کارای گەنجان لە سەرجەم کایە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا.

داهاتووی وڵاتەکەمان لەسەر دەستی ئێوە دروست دەبێت، با پێکەوە هەنگاو بنێین بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتووتر کە شایستەی خەون و وزە لەبننەهاتووەکانتان بێت.

هەمیشە سەرکەوتوو و پێشەنگ بن.

مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین
١٢ی ئابی ٢٠٢٦