
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ بەڕێز نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق کۆبووەوە.
دۆخی گشتیی وڵات و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنە نیشتمانییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پاراستنی ئاسایش و ئارامی و زامنکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵک کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد، بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا و دووپات لە چارەسەرکردنیان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ستایشی هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆک کۆماری کرد بۆ نزیککردنەوەی دیدگا جیاوازەکان و دوورخستنەوەی عیراق لە گرژییە سیاسییەکان
