
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا کە د. خالید شوانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسی لە بەغداد ئامادەبوو، باس لە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ بەردەوامیی هەماهەنگی نێوان لایەنەکان کرا و بە فاکتەری پاراستنی سەقامگیریی وڵات زانرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی نیشتمانی بۆ چارەسەری کێشەکان کردەوە، تاوەکو متمانەی نێوان لایەنەکان زیاتر بێت و بەربەستەکان تێپەڕێنرێن، لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندیی گشتیی وڵاتدا بێت.
