مەڵبەند ڕێزنامە دەبەخشێتە دەرچووانی خولی ئەکادیمیای پێگەیاندنی کادران

 

مەڵبەند – شەممە، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٦
لە چوارچێوەی گرنگیدان بە پرۆسەی پەروەردە و پێگەیاندنی کادران، هەڤاڵان قادر ڕەزگەیی و حەبیبە بابان، جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەند، لەسەر ڕاسپاردەی هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند، ڕێزنامەی تایبەتی مەڵبەندیان بەخشییە کادرە بەشداربووەکانی دەڤەرەکە لە خولی ئەکادیمیای پەروەردە و پێگەیاندنی کادران.
لە مەڕاسیمەکەدا، کە هەڤاڵان فارس عالی و ئەرسەلان مەحمود ئامادەی بوون، هەڤاڵ قادر ڕەزگەیی لە وتەیەکدا ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگ و ستراتیژیی ئەکادیمیای حزبی کرد لە پێگەیاندن و هۆشیارکردنەوەی کادراندا، کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بنەماکانی ڕێکخستن و خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک. هەروەها ڕوونیشیکردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک حزبێکی پێشەنگ و خاوەن ئەزموون، هەمیشە بڕوای تەواوی بە نوێبوونەوە و پەروەردەی بەردەوامی کادرەکانی هەبووە، بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ پێشهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی سەردەمدا گونجاوبن و ببنە قەڵغانێکی پتەو بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و ڕایگەیاند: ئێوەی کادران، بزوێنەری سەرەکیی سەرخستنی بەرنامەکانی یەکێتین لە قۆناغی داهاتوودا. بۆیە ئەرکی سەرشانتانە ئەو زانست و مەعریفەیەی لەم خولەدا وەرتانگرتووە، بیخەنە خزمەتی ڕێکخستنەکان، چارەسەرکردنی کێشەی هاووڵاتیان و جێبەجێکردنی سیاسەتی چەپکەگوڵەکەی سەرۆک مام جەلال