
ڕانیە – سێشەممە، ١ی ئەیلولی ٢٠٢٦
بە مەبەستی گرنگیدان بە توانا هونەرییەکان و هاندانی زیاتری گەنجان، هەڤاڵ حەبیبە بابان، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، بە یاوەریی هەڤاڵان فارس عالی و شەهرام محەمەد، لێپرسراوی بەشی گەنجانی مەڵبەند، ئامادەی چالاکییەکی فراوانی هونەری بوون لە رانیە.
لە چالاکییەکەدا، کە بەڕێز محەمەد تەها، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە لێپرسراوانی حزبی و حکومی، هونەرمەندان و گەنجان ئامادەی بوون، تیشک خرایە سەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە چالاکییانە بۆ دەرخستنی توانای شاراوەی لاوان. هاوکات جەخت لەسەر دیدگا و پەیامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرایەوە، کە هەمیشە پشتیوانێکی سەرەکیی بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و هونەری بووە لە دەڤەری ڕاپەڕین و کوردستاندا.
