
لە دوبەی ڕێڕەوێکی نوێمان کردەوە بەڕووی داهێنان و کارسازی و پەرەپێدانی توانای گەنجەکانمان.
رێککەوتنی نێوان ناوەندی داهێنانی DIFC دوبەی و دامەزراوەی فاوندەیشن بۆ کاری هاوبەش، ستارتئەپەکانی کوردستان بە دوبەیەوە دەبەستێتەوە. وەبەرهێنەرانی ئیماراتی هاوبەشانی DIFC هاوکاری پێشکەشی ئەو کۆمپانیانە دەکەن کە پشتیان بە بیرۆکەی داهێنەرانە بەستووە و زەمینەی گەشەپێدانیان زیاترە.
ئەم رێککەوتنە دەرفەتێکی نوێیە بەڕووی کارسازان و گەنجانی داهێنەری کوردستان تا بتوانن داهێنان و بزنسەکانیان بە جۆرێک پەرەپێبدەن کە توانای رکەبەرییان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتییدا هەبیت و سلێمانیش وەک ناوەندێکی گرنگی داهێنان لەسەر ئاستی ناوچەکە بناسرێت.
