قوباد تاڵەبانی:سلێمانی بەهێزتر و گەرموگوڕتر لە هەر کاتێکی تر بووەتەوە بە ناوەندی گفتوگۆی فکری و زانستی لەسەر پرسە گرنگ و چارەنووسسازەکانی کوردستان و عێراق

گرنگیی دیداری لوتکەی سلێمانی ٢٠٢٦ لەوەدایە قسە لەسەر قەیران و کێشە و کەموکوڕییەکان ناکرێت، بەڵکو گفتوگۆ لەسەر شێواز و چۆنییەتی چارەسەرکردنیان دەکرێت. هەروەها قسە لەسەر چۆنییەتی ئیدارەدان و ئاراستەکردنی دروست و زانستییانەی سەرمایە و سامانی وڵات و هێزی مرۆیی دەکرێت بۆ ئەوەی نەک تەنها لە داهاتوودا تووشی قەیران و کێشەی دیکە نەبینەوە، بەڵكوو بە بەرچاوڕوونییەکی زۆرترەوە هەنگاوبنێین بەرەو گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی دۆخی حکومڕانی.
سوپاس بۆ دامەزراوەی ڤیژن و هاوبەشەکانی بۆ رێکخستنی ئەم دیدارە گرنگە. سلێمانی بەهێزتر و گەرموگوڕتر لە هەر کاتێکی تر بووەتەوە بە ناوەندی گفتوگۆی فکری و زانستی لەسەر پرسە گرنگ و چارەنووسسازەکانی کوردستان و عێراق.