مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین: گەرمترین پیرۆزبایی لە مامۆستایان، پەروەردەکاران و خوێندکاران دەکەین.

بە بۆنەی کرانەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن و دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان، پەروەردەکاران و خوێندکارانی سنووری ڕاپەڕین و کوردستان دەکەین.

پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن، کۆڵەکەی بنەڕەتیی پێشکەوتنی کۆمەڵگە و بونیادنانی نەوەیەکی هۆشیارە بۆ پاراستن و بەرەوپێشبردنی کوردستانەکەمان. مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین وەک هەمیشە پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ کەرتی پەروەردە و بەدیهێنانی ماف و داخوازییە ڕەواکانی مامۆستایان و خوێندکاران دووپات دەکاتەوە، تا پێکەوە بتوانین ژینگەیەکی لەبار و تەندروست بۆ زانست و زانیاری دەستەبەر بکەین.

هیوادارین ئەمساڵی خوێندن، ساڵی ئارامی، داهێنان و پڕ لە دەستکەوت و سەرکەوتنی زانستی بێت بۆ هەموو لایەک.

هەر شاد و سەرفراز بن.

مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦