مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین: پیرۆزبایی لە زانایان و مامۆستایانی ئایینی دەکەین

بەبۆنەی ٥٦ ساڵەیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم زانایان و مامۆستایانی ئایینی دەڤەرەکەمان و کوردستان بەگشتی دەکەین.

مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان هەمیشە ڕۆڵێکی پێشەنگ و کاریگەریان بینیوە لە بڵاوکردنەوەی پەیامی پیرۆزی ئیسلام، هاندانی خەڵک بۆ لێبوردەیی، پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان. لەم یادەدا، پێزانینی خۆمان بۆ کۆشش و خزمەتە بەردەوامەکانیان دووپات دەکەینەوە و جەخت لە گرنگیی ڕۆڵیان بۆ قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگە دەکەینەوە.

مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦