بە ئامادەبوونی لێپرسراوی مەڵبەندەکانی ڕاپەڕین و کۆیە، کێشەی نێوان دوو بنەماڵە بە ئاشتەوایی کۆتایی هات

کۆیە – شەممە، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بە ئامادەبوونی هەڤاڵان حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین و کوردۆ عومەر، لێپرسراوی مەڵبەندی ١٤ی کۆیە و بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵاییەکان، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و قووڵکردنەوەی گیانی برایەتیی نێوان هاووڵاتییان، مەراسیمێکی فراوانی ئاشتەوایی لە نێوان دوو بنەماڵەی سنوورەکە لە قەزای کۆیە بەڕێوەچوو.