قوباد تاڵەبانی لە هەڵەبجەوە: کورد گەلێکی بەوەفایە و هەرگیز دۆستان و خزمەتکارانی لەبیر ناکات

هەڵەبجە – یەکشەممە، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە ڕێوڕەسمێکی شایستە و پڕ بایەخدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەردەی لەسەر پەیکەری زانا و توێژەری گەورەی ڕووسیا و یەکێتیی سۆڤییەتی پێشوو (ئیۆسیف ئۆربیلی) لادا، کە وەک دۆستێکی دێرین، خزمەتێکی گەورەی بە بواری لێکۆڵینەوەی کوردی و پاراستنی دەستنووس و بەرهەمە زانستی و ئەدەبییەکانی نەتەوەکەمان کردووە.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی هەریەک لە حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، نوخشە ناسیح پارێزگاری ‌هەڵەبجە، ماکسیم ڕوبین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا، و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو، کە تێیدا تیشک خرایە سەر گرنگیی پێزانین بۆ ئەو کەسایەتییە بیانییانەی خزمەتیان بە مێژوو و کەلەپووری کوردی کردووە.
لە میانی مەراسیمەکەدا، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرنگی خستە ڕوو و ڕایگەیاند: کورد گەلێکی بەوەفایە و هەرگیز دۆستان و خزمەتکارانی مێژوو و کلتوور و زمانەکەی لەبیر ناکات