کونسوڵی گشتی روسیا سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-ی کرد

رۆژی 28ـی ئەیلولی 2028، ماکسیم روبین کونسوڵی گشتیی روسیا لە هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتای هاتنی ئەرکەکەی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یکردوو لە لایەن مەکتەبی سکرتارییەت ـ ەوە بە گەرمی پێشوازیکرا .

ماکسیم روبین ، دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێزو وەفاداری لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا باسی لە رۆڵ و سەرکردایەتی سەرۆک مام جەلال کرد لە بنیادنانەوەی عیراقی نوێ و خزمەتکردنی بە پرسی گەلی کورد.

لە بەرامبەردا، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سوپاسی کونسوڵی گشتیی روسیای کرد لە هەرێم و جەختیان لە پەیوەندی پتەو و دێرینی گەلی کورد و روسیا کردەوە کە سەرۆک مام جەلال وەک بەشێکی گەورەی هاوکێشە دیپلۆماسی و دۆستایەتییەکانی هەردوو گەلی دۆست رۆڵی گەورەی تیادا گێڕاوە.