د. یوسف گۆڕان لەگەڵ تیمی یەکێتی لە حکومەتی خۆجێیی کۆبۆوە

مەڵبەند – چوارشەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٥، هەڤاڵ دکتۆر یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەڵبەندی ڕاپەڕینی کرد و سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕلەمانی عیراق، لەگەڵ تیمی یەکێتیی لە حکومەتی خۆجێیی دەڤەری ڕاپەڕین کۆبۆوە و جەختی لە چڕکردنەوەی توانا حزبییەکانی هەڤاڵان بۆ کردە جەماوەرییە مەیدانییەکان، کردەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە بە […]
ڕفعەت عەبدوڵا: دەنگی دەنگدەران، دەکەینە هێزی چارەسەرکردنی کێشە چەقبەستووەکان

جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەردانێکدا بۆ مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین جەخت لەسەر پەرەپێدانی توانستە جیاکانی کادران و بەهێز تر کردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و دەڤەرەکە بەتایبەتی دەکاتەوە. مەڵبەند – چوارشەممە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٥، هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕینی کرد و سەبارەت بە پەرەپێدانی تواناکانی […]
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی : هەوڵەکانمان لەو چوارچێوەیەدایە حکومەتێک پێکبهێنین کە خزمەتی هەموو خەڵکی کوردستان بکات و یەکێتی تێیدا هاوبەشێکی راستەقینە بێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد. لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە چوارچێوەی پابەندبوون بە ئامانجە باڵاکان. تەوەرێکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداد، سەرۆک بافڵ جەختی لە […]
مەڵبەند، یادی فەرماندە “عەلی ئاودەل”ی بەرز و پیرۆز ڕاگرت

بە ئامادەبوونی هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، مەڕاسیمێکی یادکردنەوە بۆ پێشمەرگە و فەرماندەی نیشتمانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، عەمید “عەلی ئاودەل” لە ڕانیە بەڕێوەچوو. لە مەڕاسیمەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە تێکۆشەران، هەڤاڵانی مەڵبەند، ئیدارەی ڕاپەڕین، پەرلەمانتاران، فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە، هاوڕێ و هاوسەنگەران و خانەوادەی خوالێخۆشبوو و ئامادەی بوون، […]
پشتیوانی تایبەت لە تووشبوانی شەکرە دەکرێت

مەڵبەند – چوارشەممە، ١٣ی ئابی ٢٠٢٥ لە هەنگاوێکی گرنگی مرۆڤدۆستانەدا، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەڵبەند، بەڕێز “محمد تەها” ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان، کۆمەک و هاوکارییەکانی لە ڕێگەی کۆمیتەکانی ڕێکخستنەوە پێشکەش بە تووشبوانی نەخۆشی شەکرە کرد.
سەرۆک بافڵ : نەوەی شەهیدان ئەمانەتی خوێنی شەهیدانن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ ژمارەیەک نەوەی سەربەرزی شەهیدان کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی ئامادەبوو، سەرۆک بافڵ پێزانینی خۆی بۆ نەوەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند، نەوەی شەهیدان ئەمانەتی خوێنی شەهیدانن، لە رەخساندنی دەرفەت و هێنانە پێشەوەتان لە ئۆرگانەکانی یەکێتیدا درێخی ناکەین و پشتیوانتان دەبین. بافڵ […]
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی فەرماندە و هێزەکانی کۆماندۆی کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ دیار عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کۆبووەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی فەرماندە و هێزەکانی کۆماندۆی کرد بۆ هاوبەشیی بەردەوامیان لەگەڵ هێزەکانی عیراق، هاوپەیمانان و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکانیان لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە. لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەختی لە پتەوکردنی […]
سەرۆک بافڵ : ئێمە شانازی بە هەموو ئەو هەڤاڵانەمانەوە دەکەین کە ئەزموونێکی دەوڵەمەندیان هەیە و سەرمایەیەکی گەورەن بۆ بەردەوامی و زیاتر گەشانەوەی یەکێتییەکەمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵی تێکۆشەری دێرین کۆبووەوە کە لە ئۆرگانەکانی یەکێتیدا ساڵانێکی زۆرە خزمەت دەکەن. لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی و بورهان سەعید سۆفی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی دڵسۆزی و ماندووبوونی هەموو ئەو هەڤاڵانەی کرد کە بەشێکی زۆری تەمەنی خۆیان بۆ […]
سەرۆک بافڵ : نابێت راگەیاندنی یەکێتی بەشێک بێت لە کێشەکان، بەڵکو دەبێت بەشێک بێت لە چارەسەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، عیماد ئەحمەد، لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن و نەجمەدین فەقێ، لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری ئامادەبوون. هەڤاڵ عیماد ئەحمەد روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەرک، گۆڕانکاری و رێکخستنەوەی میدیای یەکێتی پێشکەشکرد و جەختی […]
سەرۆک بافڵ:ئێمە بە چاوی رێز و بەهاوە لە پێگەی هەموو تێکۆشەرەکانمان دەڕوانین کە بەشێکن لە مێژووی درەوشاوەی شۆڕشی نوێ.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی حاکم قادر حەمەجانی کرد. لەو سەردانە دۆستانەیەدا هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی و هەڤاڵ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ یاوەریی سەرۆک بافڵ-یان دەکرد. بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی هەڤاڵ حاکم قادر حەمەجان و مێژووی سەربەرزی بنەماڵەکەیانی لە خەباتی گەلی کورددا کرد، کە وەک یەکێک لە سەرکردەکانی یەکێتی بەشێکە لە […]
