کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا

لە کۆبوونەوەکانم لەگەڵ هەردوو وەزیری دەرەوە و ئەوروپای ئەلبانیا و وەزیری پیشەسازی و وزەی ئەو وڵاتە بڕیارماندا لەسەر پێکهێنانی گروپێکی کاری هاوبەش لە پسپۆڕانی هەردوولا بۆ ئەوەی زەمینە بۆ دروستکردنی پەیوەندیی لە بوارەکانی گەشتوگوزار و بازرگانیدا بڕەخسێنن. هەروەها هەماهەنگی دروست بکەن بۆ ئاڵوگۆڕی پسپۆڕیی لە بوارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکان و بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە خزمەتگوزارییەکاندا. […]
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی، داوای خەڵکە بۆ باشترکردنی حکومڕانی و گەیشتن بە حکومەتێکی دادپەروەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابوورییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان سەرجەم لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عیراق کرایەوە، لەپێناو زاڵبوون […]
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئێدی راما، سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە(6/7/2026) بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و ژوان سابیر، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و دابان شەدەڵە، جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بەڕێوەچوو، باس لە چۆنییەتی دروستکردنی […]
سەرۆک بافڵ لە دەباشان پێشوازیی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند و سەرۆک بافڵ سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ رۆڵی کاریگەری لە هەرێمی کوردستان و هیوای […]
فۆبیا لەیەكێتی، ئەو نەخۆشییەی هەندێك لایەن و میدیای سێبەر تووشیبوون

فۆبیا لە یەكێتی، لە زانستی پزیشكیدا هیچ نەخۆشییەك بەو ناونیشانە بوونی نییە، بەڵام ئەم نەخۆشییە، یان ئەم دیاردەیە فۆبیایەكە كەوا هەندێك لایەنی سیاسی و كەسایەتی و كەناڵ و پەیج و سایت توشیبوون، نەخۆشییەكە بەوشێوازەیە كەوا ئەو لایەنانە لە رێگەی كەناڵ و سەركردە و میدیاكانیانەوە زۆرترین جار دەستەواژەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یان ناوی سەرۆك و سەركردەكانی […]
رێککەوتنى یەکێتى و نەوەى نوێ ئیمزاکرا

کەمێک پێش ئێستا لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رێککەوتنى نێوان یەکێتى و نەوەى نوێ ئیمزاکرا، کە ئامانج لێى باشکردنى ژیان و گوزەرانى خەڵک و گەڕاندنەوەى هاوسەنگى هێزە لە هەرێمى کوردستان. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ى7ى2026 لە مەراسیمى رێککەوتنى نێوان یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و جوڵانەوەى نەوەى نوێ شاسوارعەبدلواحید […]
دەقی رێککەوتنی ی.ن.ك و نەوەی نوێ

دیموکراسی و پاراستن و بەرجەستەکردنی مافی هاووڵاتیان و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان و باشترکردنی حوکمڕانی، هەردوولا (جوڵانەوەی نەوەی نوێ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) ڕێککەوتنێکی سیاسیی ستراتیجی بۆ گەڕانەوەی هاوسەنگی و ڕێکخستنەوەی بالانسی هێز لە دیمەنی سیاسیی هەرێمی کوردستان و، بەهێزکردنی هاوبەشیی نیشتمانیی بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بکات بەبێ جیاوازی و بەڕێوەبردنێکی دادپەروەرانە و […]
سەرۆک بافڵ لە دەباشان پێشوازی لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا کرد. لە دیدارێکدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بە گرنگ زانرا. پرۆسەی ئاشتی خرایەبەر باس و سەرۆک بافڵ جارێکی دیکە پشتیوانیی یەکێتی بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە مێژووییە دووپاتکردەوە و وتی، ئێمە […]
سەرۆک بافڵ لە دەباشان پێشوازی لە ئەکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق کرد. لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و سەرۆک بافڵ وتی، لە سەرەتاوە هەوڵمان بۆ ئەوەبوو جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کەمترین کاریگەریی لەسەر وڵاتەکەمان هەبێت. بافڵ جەلال تاڵەبانی […]
مەڵبەند، ڕێز لە سەنتەری تیپە میللەکان و هەڵبژاردەی ڕاپەڕین دەگرێت

مەڵبەند – شەممە، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە مەڕاسیمێکی شایستەدا ڕۆڵی سەنتەری تیپە میللەکانی ڕاپەڕین و هەڵبژاردەی ڕاپەڕین’ی بەرز نرخاند لە بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی خولی هەڵبژاردە میللەکانی کوردستان و هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند جەختی لە دووپاتکردنەوەی پشتیوانییە بەردەوامەکانی مەڵبەند و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ وەرزشەوانانی دەڤەرەکە و پەرەپێدانی بزوتنەوەی وەرزشی کردەوە. هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، […]
