سەرۆک بافڵ لە سلێمانی بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل کرد، کە لەلایەن دامەزراوەی (ڤیم)ـەوە رێکخرابوو. سەرۆک بافڵ پاش ئەوەی بینەری فیلمەکان بوو، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی خاتوو لاڤە حیکمەت، سەرۆکی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل و رێکخەران و بەشداربووان کرد کە فێستیڤاڵەکەیان بە ئاستێکی بەرز رێکخستووە. بافڵ جەلال تاڵەبانی […]

سەرۆک بافڵ و سەرۆککۆمار: کێشەکان بەپێی دەستور چارەسەر بکرێن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە بەڕێز نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عیراق کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان کرایەوە، بۆ پاراستنی سەقامگیریی لە وڵاتدا. کێشەکانی هەولێر و بەغداد خرانەبەر […]

سەرۆک بافڵ لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ مەحموود سەنگاوی، تێکۆشەری دیاری کوردستان و یەکێتی کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ مەحموود سەنگاوی، تێکۆشەری دیاری کوردستان و یەکێتی کرد. لە دیدارێکدا سەرۆک بافڵ مێژووی پڕشانازیی هەڤاڵ مەحموود سەنگاوی لە خەباتی رزگاریخوازیی کوردایەتی و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بە رابەرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرز نرخاند کە وەک یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی پێشمەرگە هەمیشە لە رێزی پێشەوەی […]

سەرۆك بافڵ و ئەعرەجی: هاریكاریی دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان و عیراق بەردەوامبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ مەحموود سەنگاوی لە دەباشان پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق کرد. دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا کە جه‌لال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری‌ / زانیاری و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەیبوون، دوایین گۆڕانکارییە ئەمنییەکان و پێشهاتە سەربازییەکانی عیراق تاوتوێ کرا. لە […]

ئەعرەجی: مام جەلال سەركردەیەكی مەزنی عیراق و كۆكەرەوەی لایەنەكان بوو

قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، رایگەیاند: سەرۆك مام جەلال سەركردەیەكی مەزنی عیراق و كۆكەرەوەی هەموو لایەنەكان بوو، شاری سلێمانیش خاوەن مێژوویەكی پڕ لە بەرەنگاری دژ بە دیكتاتۆرییەتە، ئەوەشی خستەڕوو: ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك بافڵ بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی ئەمنی كۆدەبنەوە. قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق، ئەمڕۆ 18ی 6ی 2026، سەردانی سلێمانی و مەزاری سەرۆك […]

مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین بەشداری لە کردنەوەی مزگەوتی ئیمان لە بۆسکێن دەکات

لە پیرۆزیی ڕۆژی سەری ساڵی نوێی کۆچیدا و لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، مزگەوتی (ئیمان) لە شارەدێی بۆسکێنی سەر بە قەزای ڕانیە بەڕووی نوێژخوێناندا کرایەوە. لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بە ئامادەبوونی بەڕێز محمد تەها ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئاینی، کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و دانیشتووانی ناوچەکە بەڕێوەچوو، وەفدێکی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین کە پێکهاتبوون […]

سەرۆك بافڵ: سەری ساڵی كۆچی ببێتە مایەی سەقامگیریی ناوچەكەمان

بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچییەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانان لە کوردستان، عیراق و جیهان دەکەین. هیواخوازین ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و گەڕانەوەی سەقامگیریی بۆ ناوچەکەمان. لە خوای گەورە داواکارین وڵاتەکەمان بپارێزێت. بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە بەغداد لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ عیراق و سووریا کۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە بەغداد لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ عیراق و سووریا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیبوو، دوایین پێشهاتەکان تاوتوێ کران و هەردوولا رێککەوتنی ئەمریکا و ئێرانیان بە گرنگ زانی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە. لەپێناو بەدیھێنانی سەقامگیریی […]

بەشی کۆمەڵایەتیی مەڵبەند جەخت لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان دەکاتەوە

مەڵبەند | دووشەممە، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بەشی کۆمەڵایەتی بە ئامادەبوونی هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند، لە کۆبوونەوەی ئاسایی و فراوانی خۆیدا، وێڕای ئاڵوگۆڕی لێپرسراوی بەشەکە، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەڤەرەکەدا دەکەنەوە و هەڵوەستە لەسەر قووڵکردنی گیانی پێکەوەکارکردن و گەشەپێدانی هزری ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان دەکەنەوە. هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، […]

مەڵبەند، کۆمیتەکانی بیتوێن و خدران – بناری کۆسرەتی یەکخستەوە

چوارقوڕنە – یەکشەممە، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ لە چوارچێوەی هەنگاوە بەردەوامەکانی قۆناغی نوێبوونەوەی ئۆرگانەکان و بەمەبەستی پتەوکردنی ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی هەڤاڵانە و شایستەدا، مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین بڕیاری یەکخستنەوەی هەردوو کۆمیتەی (بیتوێن) و (خدران – بناری کۆسرەت)ی ڕاگەیاند و لێپرسراوی نوێی بۆ کۆمیتەکە ناساند و ئەرکدار کرد. هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەند، لە ڕێوڕەسمەکەدا […]