جێگری سەرۆكی یەكێتی: بارودۆخەكە خۆگونجاندن و ئەركی نوێمان لێدەخوازێت

ئەمڕۆدوو شەممە 28-4-2025، لەبارەگای مەكتەبی رێكخستن لەسلێمانی رەفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەكانی یەكێتی كۆبووەوە. كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەجێبەجێكردنی پڕۆژەی رێكخستنەوەی سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی و هەریەك لەهەڤاڵان سەركەوت زەكی و شوان قادر ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئامادەی بوون. رەفعەت عەبدوڵڵا بەوردی ئاماژەی بەراسپاردەكانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان […]

كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌ دوكان ده‌ستیپێكرد

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ماڵی مام له‌هاوینه‌هه‌واری دوكان كۆبوونه‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ رۆژی 16-3-2025 بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌پیرمام كۆبوونه‌وه‌ و دواتر له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆك بافڵ رایگه‌یاند: “كۆبوونه‌وه‌كه‌مان زۆر باش بووه‌و له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی ستراتیژی بۆ […]

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، کاسبکارانی زیانلێکەوتووی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی حاجیاوا قەرەبوو دەکرێنەوە

راپەڕین – ٢٧ نیسانی ٢٠٢٥ قوباد تاڵەبانی بڕیاری قەرەبووکردنەوەی ئەو کاسبکارانەی داوە کە لە ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی مەیدانی حاجیاوا زیانیان بەرکەوتووە. ئەم هەنگاوە دوای ڕووداوی ئەو ئاگرە کەوتنەوەیە دێت کە ڕۆژی ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥ لە مەیدانی حاجیاوا کەوتەوە، کە بووە هۆی زەرەر و زیانێکی بەرچاو بۆ ژمارەیەک لە دوکان و کاسبکارانی ناوچەکە. سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، […]

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بەسەرۆكایەتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبووە

لەكۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ (27/4) لە هۆڵی كۆبوونەوەكان لە مەكتەبی سیاسی ، لە سلێمانی بەڕێوەچوو ، هەڤاڵانی سەركردایەتی وێڕای دەربڕینی پشتیوانیان بۆ هەڤاڵ زیاد جەبار ئەندامی سەركردایەتی ، ستایشی ئارامی و دان بەخۆدا گرتنیان کرد. هەروەها جەختکرایەوە كە دڵنیان دامودەزگا ئەمنییەكان رێكاری یاسایی و ئینزباتی پێویستیان گرتۆتە بەر بەرامبەر بەوانەی لە رووداوی دوێنێدا پەلاماری پاسەوانەكانی هەڤاڵ […]

قوباد تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان دەرگای کراوەیە بەڕووی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان و بە تایبەتیش کۆمپانیا ئەمریکییەکان

هەرێمی کوردستان دەرگای کراوەیە بەڕووی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان و بە تایبەتیش کۆمپانیا ئەمریکییەکان. ئەو گرێبەستەی ئەمڕۆ لەنێوان کۆمپانیای تۆرەس ئینێرجی و جەنەرال ئێلکتریک واژۆ کرا، هاندەرێکی بەهێزە بۆ کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا خۆماڵییەکان بەشداربن لە پرۆسەی گەشەپێدانی کوردستان و ئێمەش بە هەموو شێوەیەک هاوکار و پشتیوانیان دەبین. لە ڕێوەڕەسمی واژۆکردنی گرێبەستەکەدا سوپاسی […]

سەرۆک بافڵ: ئەمڕۆ بە شانازییەکی زۆرەوە بەشداربووم لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە لە شاری سلێمانی.

لە رێوڕەسمەکەدا لەبری برای خۆشەویست و شۆڕشگێڕم مەزڵوم عەبدی خەڵاتی زێڕینی بلەم وەرگرت کە ئەمساڵ یەکێک بوو لەو کەسایەتییانەی ئەم شانازییەی بێبەخشرا. ئەم رێوڕەسمە کە لە ساڵیادی ژیانئاوایی مامۆستای کوردایەتی و رۆشنفیکری گەلەکەمان مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رێکدەخرێت، دەرفەتێکی گەورە و مێژووییە تاوەکو هەموو ئەو کەسایەتییانەی خزمەتی گەلی کوردیان لە بواری سیاسی، کولتووری و فەرهەنگی کردووە، […]

سەرۆک بافڵ و محەمەد حەلبوسی: کێشەکان بەدەستوور چارەسەر بکرێن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدووم کرد. لە کۆبوونەوەکەدا پێویستیی رەخساندنی کەشێکی ئەرێنی و لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق جەختی لەسەر کرایەوە. لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد حەلبووسی جەختیان لە بەردەوامی گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای […]

لەسەرداوای قوباد تاڵەبانی لقی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە دکتۆر عەقیل موفتن، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی پەرەپێدانی وەرزش لە کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەمە(26/4/2025) لە سلێمانی بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش بۆ بە پیشەیی کردنی وەرزش و هاندانی کەرتی تایبەت بۆ وەبەرهێنان لە […]

سەرۆک بافڵ لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی و هاریکارییەکانی نێوان گەلی کورد و گەلی ئەمریکا لە سەرجەم بوارەکان بە تایبەت دیپلۆماسی، ئەمنی و بازرگانی کرایەوە. دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە وردی تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لە […]

خەڵاتی زێڕینی بلە بە هەشت کەسایەتی نمونەیی دەبەخشرێت

ئەمڕۆ 26-4-2025 لە رێوڕەسمێكی شایستەدا لە تەلاری هونەر بە ئامادەبوونی، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق و قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و ژمارەیەکی زۆر لە میوانانی هەر چوار پارچەی کوردستان،خەڵاتی زێڕینی بلە بە هەشت کەسایەتی […]