سەرۆک بافڵ: بەبۆنەی یادی 127 ساڵەی دەرچوونی یەکەمین رۆژنامەی کوردی بەناوی ‘کوردستان’ـەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو راگەیاندنکار و رۆژنامەوانانە دەکەم

بەبۆنەی یادی 127 ساڵەی دەرچوونی یەکەمین رۆژنامەی کوردی بەناوی ‘کوردستان’ـەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو راگەیاندنکار و رۆژنامەوانانە دەکەم کە پیشەییانە شانیان داوەتەبەر بەجێگەیاندنی ئەرکی میدیایی و وەک خامەیەکی سەنگین و بوێر و ئازا خزمەتی رەوتی رۆژنامەگەریی کوردی و گەلەکەمان دەکەن. وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوان دەبم بۆ فراوانکردنی پانتایی ئازادی نووسین، رەخنەگرتن و […]

سەرۆک بافڵ لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی کوردسات نیوز

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایدەگەیەنێت بەڵێنەکانی هەڵبژاردن لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا جێبەجێدەکەن،  هاوکات دید و بۆچوونی خۆی لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی یەکێتی لەگەڵ لایەنەکان خستەروو، ئاماژەشی بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان دا. » سەرۆک بافڵ: یەکێتی ساڵ دوای ساڵ باشتر دەبێت سەرۆک بافڵ  لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی […]

دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە ڕووبەرووبونەوەیەکدا دەستیانگرت بەسەر (٦) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا.

بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، شەوی ٢٠٢٥/٤/١٧ لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناوچەی (پشدەر/کورتەک) دوای ئەوەی هێزەکانمان لەهەوڵی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەردابوون کە دانیشتوی قەزای کەڵەک-بەردەڕەشن بەڵام تۆمەتباران ئامادەنەبوون خۆیان بەدەستەوە بدەن، سەرئەنجام تۆمەتبارێکیان بە چەک ڕووبەروی هێزەکانی ئاسایش دەبێتەوە دواتر بە ئۆتۆمبێل هەوڵی هەڵهاتن دەدات لە ئەنجامی ڕووبەروبونەوەکە یەکێک لە بازرگانان بریندار دەبێت و بە […]

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە نوح یەلماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە نوح یەلماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا  کرد و پێکەوە چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد. لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی هەینی(18/4/2025) بە ئامادەبوونی دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بەڕێوەچوو، باس لە دوا پەرەسەندنەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا […]

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق کرد. لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوو، گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر دۆسیەکانی تایبەت بە عیراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا و جەخت لە هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی عیراق لە کێشمەکێشمەکانی ناوچەکە کرایەوە. بافڵ جەلال […]

سەرۆک بافڵ: هیوادەخوازین ئێزدییەکان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیا

بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئێزدییەکان پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم و هیوادارم هەمیشە لە خۆشی و شادیدا بن.لەم جەژنەدا هیوادەخوازین ئێزدییەکان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان و بە کەسوکارە رفێنراوه‌كانیان شادببنەوە تاوەکو کەمێک لە ئازاری چەند ساڵەیان کەمببێتەوە.هەر لە جەژن و خۆشیدابن.بافڵ جەلال تاڵەبانیسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆک بافڵ: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکەم

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی دهۆکەوە پیرۆزباییەک ئاراستەی یانەکە دەکات و رایدەگەیەنێت: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکەم و دڵخۆشم کە بۆ یەکەمجارە یانەیەکی کوردستان و عیراق دەبێتە پاڵەوانی جامی یانەکانی کەنداو. دەقی پەیامەکە… لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکەم و دڵخۆشم کە بۆ یەکەمجارە یانەیەکی کوردستان و عیراق دەبێتە پاڵەوانی جامی […]

٣٧ هەمین ساڵیادی کارەساتی ئەنفال بەرز ڕاگیرا

هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین بەشداری ٣٧ ساڵە یادی کارەساتی ئەنفال ی کردو لە ئەکاونتەکەی خۆی بڵاویکردەوە: لەگەڵ جوامێران و کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان یادی ٣٧ ساڵەی پرۆسەی بەدناوی ئەنفالمان کردەوە، ئەنفال گەورەترین و دڕندانەترین تاوانی ڕژێمی بەعس بوو، بۆ سڕینەوەی گەلی کورد ژن و منداڵ و پیریی […]

هەڵەبجە بوو بە 19 هەمین پارێزگای عیراق

پڕ‌ۆژه‌یاسای به‌پارێزگابووونی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌دانیشتنی ئه‌مڕ‌ۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا تێپه‌ڕ‌ێندراو هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ 19 هه‌مین پارێزگای عیراق. چرۆ حه‌مه‌ شه‌ریف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند: “ئه‌مڕ‌ۆ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رۆژێكی مێژوویی بوو كه‌توانی هه‌ڵه‌بجه‌ بكاته‌ 19 هه‌مین پارێزگای عیراق، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی كورردستان به‌گشتی و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان […]

قوباد تاڵەبانی: لەئەمڕۆوە قۆناغێكی نوێ لە مێژوو هەڵەبجە دەنووسرێتەوە

بەبۆنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: “ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییە بۆ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان و لە ئەمڕۆوە قۆناغێكی نوێ لە مێژووی شارەكەیان دەنووسنەوە، پیرۆزە لە هەڵەبجە و پیرۆزە لە كوردستان”. دەقی پەیامەكە: پیرۆزە لە هەڵەبجە و پیرۆزە لە كوردستان ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییە بۆ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان. لە ئەمڕۆكەوە قۆناغێكی نوێ لە […]