بۆ بەشداربوون لە کۆڕبەندی ئابووریی دێڵفی قوباد تاڵەبانی سەردانی یۆنان دەکات

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی یۆنان دەکات و لەمیانەی ئەو سەردانەیدا بەشداری لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووری دێڵفی دەکات کە سێیەم ساڵە بەشداری دەکات. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەیاوەری هەریەک لە وەزیری پلاندانان و جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەرەو یۆنان بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئابووری دێڵفی، کە ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک […]
قوباد تاڵهبانی: مامۆستا ئیبراهیم ئهحمهد ئهستێرهیهكی درهوشاوهیهو ههرگیز ئاوانابێت

قوباد تاڵهبانی لهساڵیادی كۆچی دوایی ئیبراهیم ئهحمهد سیاسهتمهدار و رۆشنكهرهوهی رێگای راست و رهوانی خهباتی كوردایهتی گهلهكهمانه، لهئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك نوسیویهتی:”ئهستێرهیهكی درهوشاوه كه ههرگیز لهئاسمانی كوردستان ئاوانابێت، رۆشنبیرێكی مهزن، سهركردهیهكی گهورهی خهباتی رزگاریخوازی، لهپێشهنگانی رۆژنامهگهریی كوردی، ئهو شاعیر و نووسهره مهزنهی ژان و ئازارهكانی گهلهكهی دهنووسییهوه”. دهشڵێت:”باپیرهی خۆشهویست و مامۆستا و […]
سهرۆك بافڵ: مامۆستا ئیبراهیم ئهحمهد هیوایهك بوو له ئومێد و ههستانهوه

وەک هەمیشە بە وەفاداریمانەوە یادی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بەرز ڕادەگرین و ژیان و کۆشش و خەباتی لەبواری رووناکبیری و سیاسی، هاندەرمان دەبێت تا بەهەمان رۆحیەتی بەرزی نەتەوەیی خزمەتی گەل و وڵاتەکەمان بکەین.مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، سیاسەتمەدار و رۆشنکەرەوەی رێگای راست و رەوانی خەباتی کوردایەتی گەلەکەمانە، کە هیوایەک بوو لە ئومێد و هەستانەوە، کە هەمیشە ئامۆژگاری و […]
25 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دا تێدەپەڕێت

25ساڵ بەسەر كۆچی دوایی سیاسەتمەدارو خەباتگێڕ و نوسەری ناوداری گەلەكەمان ئیبراهیم ئەحمەد تێدەپەڕێت، ئەو تێكۆشەرە گەورەیەی گەلەكەمان كە دوای دەیان ساڵ خەبات و تێكۆشان لەپێناو دۆزی رەوای گەلەكەمان، لە 8-4-2000، لەتەمەنی 86 ساڵیدا لە لەندەن ماڵئاوایی لە خاك و نەتەوەی كورد كرد و لەدوای خۆیشی خەرمانێك لە بڵاوكراوە ئەدەبییەكانی بۆ گەلەكەمان جێهێشت. ئیبراهیم ئەحمەد، لە […]
قوباد تاڵەبانی قەرەبووی کاسبکارانی دارەسوتاوەکە دەکاتەوە

قوباد تاڵەبانی قەرەبووی تەواوی زیانی کاسبکارانی دارەسوتاوەکە دەکاتەوە و لێپرسراوی نوسینگەکەشی رایدەگەیەنێت:” بازاڕەکە دوبارە نۆژەن و دروستدەکرێتەوە لەلایەن سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلالەوە، بەدڵناییەوە قوباد تاڵەبانی درێغی ناکات و بەجێیان ناهێڵێت “. عەتا محەمەد لێپرسراوی نوسینگەی سلێمانی و نوێنەری قوباد تاڵەبانی لە پاش کۆبوونەویىە لەگەڵ نوێنەری کاسبکارانی دارەسوتاوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند:” قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی سکرتاریەتی […]
قوباد تاڵەبانی: سلێمانی شانازی بەوەوە دەکات کە هەمیشە ناوەند و پایتەختی ئەدەب و رۆشنبیریی کوردستان بووە

سلێمانی شانازی بەوەوە دەکات کە هەمیشە ناوەند و پایتەختی ئەدەب و رۆشنبیریی کوردستان بووە، ئێستاش لەپاڵ ئەم شانازییەدا، ئامانجمانە لە داهاتوودا سلێمانی ببێتە پایتەخت و ناوەندی داهێنان و تەکنەلۆژیا لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا. چەند ساڵێکە لە هەوڵداین بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ داهێنان، بەڕێوەچوونی ساڵانەی کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی داهێنان و کارسازی لە سلێمانی لە […]
قوباد تاڵەبانی: سلێمانی دەکەینە پایتەختی داهێنان و کارسازی

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی نیسانی 2025دووەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و کارسازی، لە شاری سلێمانی، کارگەی کولتوور دەستیپێکردو لە وتەیەکیدا رایگەیاند: ” پێویستمان بە گەنج و داهێنەر و وەبەرهێنەر و سیاسیەکانمان هەیە هەتا بتوانین سلێمانی بکەینە پایتەختی داهێنان و کارسازی و ناوەندێکی بازرگانی”. لەسەرەتای کۆڕبەندەکە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان […]
مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین:بە هیوای جەژنێکی پڕ لە ئاشتی، خۆشی و سەرکەوتن.

﴿وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا﴾ جەژنی پیرۆزی رەمەزان، جەژنی ئاسمانی و مرۆیی، کانگای گۆڕان و پاکبوونەوەی ڕۆح و جەستەیە و هەڵگری پەیامی بەرزی مرۆڤایەتی، خۆبەخشین، خۆپاراستن لە خراپەکاری و گەشەپێدانی هەستی پێکەوەژیان و مرۆڤدۆستییە. بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، هەموو تێکۆشەران، کۆمەڵانی خەڵکی ڕاپەڕین و موسوڵمانان، جەژنی رەمەزانتان پیرۆز و بەرەکەتدار بێت. هیوادارین ڕۆژانی جەژنتان […]
مەكتەبی سیاسی ( ی.ن.ك ) پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە موسوڵمانان دەكات

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق دەكەین و لە یەزدانی مەزن داواكارین نزا و رۆژو و گشت سروتە ئایینیەكانی ئەم مانگە پیرۆزە لەگشت لایەك قبوڵ بكات و جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی. هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە وێستگەی قوڵكردنەوەی لێبوردەیی لەناو گشت پێكهاتەكانی كوردستاندا و هەموان پێكەوە […]
سەرۆک بافڵ: بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەکەم.

خوای گەورە نوێژ و رۆژوو و عیبادەتی هەموولایەکی قبوڵکردبێ و جەژنی خێروخۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت. هیوادارم ئەم جەژنە، هاندەرمان بێت تا بە گیانی لێبوردەیی و بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە هەنگاوبنێین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان و باشترکردنی حکومڕانی و ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان. لەم بۆنە پیرۆزەدا دووپات لە پێویستیی تەبایی، برایەتی و یەکڕیزی نێوان […]
