قوباد تاڵەبانی:ئەمڕۆ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆ*جە*لان جارێکی دیکە دەرگای بەڕووی ئاشتی و چارەسەری ئاشتییانە و دیموکراسییەکانی پرسی کورد لە تورکیادا کردەوە

کورد هەمیشە گەلێکی ئاشتیخواز بووە و بزووتنەوە کوردییەکان وەک دوا رێگەچارە و بە ناچاری، بۆ پاراستنی مان و داکۆکی لە مافە بنەڕەتییەکان پەنایان بردوەتەبەر بە چەک. ئەمڕۆ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان جارێکی دیکە دەرگای بەڕووی ئاشتی و چارەسەری ئاشتییانە و دیموکراسییەکانی پرسی کورد لە تورکیادا کردەوە و هاوکات دەستپێکی قۆناغێکی نوێی تێکۆشانی سیاسی بۆ کورد لە […]
سهرۆك بافڵ: پێشوازی لە پەیامەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆ*جە*لان دەکەین

پێشوازی لە پەیامەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەین، پێمانوایە پەیامێکی بەرپرسیارانە و پێویستی ئەم قۆناغەیە بۆ یەکخستنی ریزەکانی کوردایەتی و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان لەسەر بنەمای هاوبەشێتی و پێکەوەیی بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی پرشنگدار و ئارامتر بۆ گەلەکەمان. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەم پەیامە بە سەرەتا و قۆناغێکی گرنگ دەزانێت و وەک ئەرکێکی نەتەوەیی بەرپرسیار پشتیوانی ئەم پەیامە و […]
عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری ، پێشوازی لە سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن کرد .

لەدیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنێتی فراوانکردنی هەماهەنگیی و هاریکارییەکانی نێوان هەردوو مەکتەب و کاراکردنی لیژنەکانی هەماهەنگی بە شێوەیەک ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان زیاتر بخرێنە خزمەتی گشتی . هەر لە دیدارەکەدا عیماد ئەحمەد هەموو پشتیوانیی و هاوکارییەکی بۆ سەرخستنی بەرنامەکانی مەکتەبی رێکخستن و مەڵبەندو ئۆرگانەکان دەربڕی و سیاسەتی میدیایی یەکێتی بۆ ئەمڕۆی رووداوە سیاسیەکانی هەرێم ، عیراق و […]
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ئەکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆکرا. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە(26/2/2025) بە ئامادەبوونی ئەراکاوا میکیهیرۆ، کونسوڵی گشتیی ژاپۆن لە هەرێم بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی […]
قوباد تاڵەبانی: شێخ مەعشوق لەپێناو نەتەوەکەیدا شەهید بوو و ئێستاش شێخ مورشیدی کوڕی درێژە بە رێبازەکەی دەدا.

شێخ مورشید خەزنەوی و باوکی شەهید شێخ مەعشوق خەزنەوی دوو سیما و کەسایەتیی ئایینی و نیشتمانیی دڵسۆز و خۆشەویستی رۆژئاوای کوردستانن. شێخ مەعشوق لەپێناو نەتەوەکەیدا شەهید بوو و ئێستاش شێخ مورشیدی کوڕی درێژە بە رێبازەکەی دەدا. ئەمڕۆ زۆر خۆشحاڵ بووم بە دیداری شێخ مورشید، هەوڵەکانی بۆ یەکگرتوویی و یەکڕیزی کورد جێی پێزانینە و پێویستە هەموو […]
عیماد ئهحمهد: راگهیاندنی یهكێتی بهرپرسیارانه ههنگاوی پیشهیی دهنێت

عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری بە ئامادەبوونی لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن ، نەجمەدین فەقێ عەبدوڵا لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری پێشوازی لە هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد. لە دیدارێکدا لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سوپاسی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری ، میدیاکارانی یەکێتی […]
سەرۆک بافڵ لە دەباشان پێشوازی لە ئەدریان ئایسلستاین، کونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەدریان ئایسلستاین، کونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد. لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتی لە خواستی یەکێتی کردەوە لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و بەھێزکردنی ھاریکاری ھاوبەش لەگەڵ هۆڵەندا لە سەرجەم بوارەکاندا کە ببێتە هۆی زیاتر خزمەتکردن و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان لەنێوان هەردوولادا. هەر لە دیدارەکەدا […]
سەرۆک بافڵ لە دەباشان پێشوازی لە د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عیراق کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازی لە د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عیراق کرد. لەمیانی دیدارەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی گشتی وڵات کرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانە لەنێوان سەرجەم لایەنەکان کرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتکردنی هاووڵاتیان. هەر لە دیدارەکەدا پەیوەست بە کێشەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق هەردوولا […]
قوباد تاڵەبانی: حکومڕانی بەبێ داتا، حکومڕانییە لە تاریکیدا.

بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی دووەمین كۆنفرانسی مید بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی بە ناونیشانی (سیاسەت و بەڕێوەبردنی داتا بۆ پێشكەوتنی بەردەوام) لەسلێمانی : حکومڕانی بەبێ داتا، حکومڕانییە لە تاریکیدا. بەبێ داتا بڕیاری دروست نادرێت و ناتوانرێت پلانی زانستی بۆ گەشەپێدانی هیچ کەرتێک دابندرێت. زیاتر لە ساڵێکە دەستپێشخەری شۆڕشی “داتا”مان راگەیاندووە کە بریتییە لە کۆکردنەوەی داتا و شیکاری […]
سەرۆك بافڵ: جەخت لەسەر ستراتیژییەت و باشتركردنی ژیانی خەڵك دەكەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنفرانسی گفتوگۆی بەغدا لەبارەی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو ململانێی زلهێزەكان رایگەیاند: “جەخت لەسەر پلەو پایە ناكەینەوە، بەڵكو جەخت لەسەر ستراتیژییەت دەكەینەوەو نیەتمان ئەوەیە ژیانی خەڵك باشتر بكەین”. ئەمڕۆ یەك شەممە 23ی 2ی 2025، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنفرانسی گفتوگۆی بەغدا لەبارەی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو ململانێی زلهێزەكان پەیامێكی گرنگی […]
