مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین: هەڵەبجە تەنها شارێک نییە، هەڵەبجە ویژدانی نەتەوەیەکە

لە١٦ی ئاداری ١٩٨٨ـدا، سەددامی دیکتاتۆر و ڕژێمە شۆڤێنییەکەی ئاسمانی هەڵەبجەیان مەرگبار کرد، لەو بەیانییەدا، منداڵەکان بە باوەش دایک و باوکیانەوە هەناسە بڕاو کران، خێزانەکان بەسەر سفرەی نانخواردنەوە بیناییان لەدەستدا، دوکەڵی بۆمبەکان شەقامەکانیان ونکرد. بەڵام هەڵەبجە لەو ڕۆژەدا نەک هەر نەمرد، بوو بە شارێکی تاهەتایی. ئەو پێنج هەزار گیانەی لەو ڕۆژەدا بەرەو ئاسمان فڕین، نە تەنها […]

قوباد تاڵەبانی:شانازیی بە بەڕێوەبەران و پزیشکان و کارمەندانی کەرتی تەندروستیی سلێمانییەوە دەکەم چونکە پێشەنگن لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان

شانازیی بە بەڕێوەبەران و پزیشکان و کارمەندانی کەرتی تەندروستیی سلێمانییەوە دەکەم کە سەرباری هەموو کێشە و قەیران و کەموکوڕییەکانی ئەم ساڵانەی دوایی، بە دڵسۆزی و ماندووبوون و شارەزایی خۆیان نەک هەر نەیانهێشت کەرتی تەندروستی پەکی بکەوێت، بەڵکو لەسەر ئاستی کوردستان وعێراقدا پێشەنگن لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان. لە کۆبوونەوەم لەگەڵ دکتۆر سەباح هەورامی و بەڕێوەبەرانی تەندروستیی سلێمانی […]

مەکتەبی سیاسی: ساڵح موسلیم نمونەی تێکۆشان بوو

بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێز ساڵح موسلیم ، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) ، لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکەیان و گشت هەڤاڵانی پەیەدە و دۆست و لایەنگرانیان دەکەین . بەڕێز ساڵح موسلیم ، لەسەرەتای شۆڕشی گەلی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستانەوە ، لەڕێگەی پارتی […]

قوباد تاڵەبانی:کۆچی دوایی بەڕێز ساڵح موسلیم، سەرکردەی مەزن و خەباتکاری ناسراوی کورد ناخۆشترین و دڵتەزێنترین هەواڵە بۆ هەر کوردێک و بۆ هەر دۆست و دڵسۆزێکی کورد.

کۆچی دوایی بەڕێز ساڵح موسلیم، سەرکردەی مەزن و خەباتکاری ناسراوی کورد ناخۆشترین و دڵتەزێنترین هەواڵە بۆ هەر کوردێک و بۆ هەر دۆست و دڵسۆزێکی کورد. گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان لەم قۆناغە سەختەدا زۆر پێویستییان بە حیکمەت و شارەزایی و ئەزموونە دەوڵەمەندەکەی لە سەرکردایەتیدا هەبوو، بەڵام دڵنیاین هەڤاڵەکان و قوتابییەکانی بە ژیری و بە دڵسۆزییەوە کاروانی […]

مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلم: یادت بە خێر و ڕێگەت بەردەوام

بە داخەوە و دڵتەنگییەکی قووڵەوە، کۆچی دوایی سیاسەتمەداری بەرزو تێکۆشەری نیشتمانی، هەڤاڵ ساڵح موسلم محەممەد، سەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) و ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی هاوبەشی پارتەکە، لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا لە ناخەوە خەمبار کردین. ساڵح موسلم، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی شێران لە کوبانی لەدایکبوو. ئەندازیاری کیمیایی بوو و خوێندنی لە زانکۆی تەکنیکی ئیستانبوڵ تەواوکرد. […]

سەرۆک بافڵ:لە دڵەوە نیگەران بووم بە کۆچی دوایی بەڕێز ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە).

لە دڵەوە نیگەران بووم بە کۆچی دوایی بەڕێز ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە). بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، هەڤاڵانی پەیەدە و کەسوکاری سەربەرزی کۆچکردوو دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. بەڕێز ساڵح موسلیم وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی رۆژئاوای کوردستان رۆڵی لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا بەرچاو بوو […]

قوباد تاڵەبانی: بۆ هەمیشە شانازی بە سەرکردە و تێکۆشەرە دێرینەکانمانەوە دەکەین

بۆ هەمیشە شانازی بە سەرکردە و تێکۆشەرە دێرینەکانمانەوە دەکەین. ئەوان پاڵەوانی رۆژانی سەخت و پڕمەترسی بوون و مۆرکی خۆیان لە مێژووی شۆڕش و بەرخۆدانی یەکێتی و گەلەکەمان داوە، بە جۆرێک مێژووی نیوسەدەی رابردوومان بەبێ باسکردنی رۆڵ و کاریگەری هەر یەکێکیان مێژوویەکی ناتەواوە. شەرفمەند بووم ئەمڕۆ بە دیداری سێ سەرکردە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی و سێ […]

سەرۆک بافڵ : پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

کوردی | عربي | ENG پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین بەبۆنەی دەستنیشانکردنی ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی وەک ڕابەری باڵای نوێ. هیوادارین ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاشتییەکی بەردەوام بۆ ناوچەکە. بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان —————– نتقدم بالتهاني الى الجمهورية الاسلامية الايرانية، بمناسبة اختيار آية الله السيد […]

سەرۆک بافڵ : لەسەر رووداوە ئەمنییەکانی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی هاووڵاتیانی هەرێم کرد.

خەڵکی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان هەرێمی کوردستان چەند شەوێکی ناخۆشی بەڕێکرد، سوپاستان دەکەین بۆ خۆڕاگری و تێگەیشتنتان لە ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوچەکەمانی پێدا تێدەپەڕێت، هەر ئەوەش چاوەڕێ دەکرێت لە خەڵکە ئازا و خۆشەویستەکەمان. ئێمە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا سەرجەم هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان خستووەتەگەڕ، لە ئاستی باڵا لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران، ئەمریکا و تورکیا قسەمان کردووە بەمەبەستی پاراستنی کوردستان […]

قوباد تاڵەبانی:رێز دەگرین لە هەوڵ و تێکۆشانی هەموو ئەو ژنە ئازا و خەباتکارانەی کار دەکەن بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنان لە کۆمەڵگای کوردستاندا

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی کوردستان و جیهان دەکەین و رێز دەگرین لە هەوڵ و تێکۆشانی هەموو ئەو ژنە ئازا و خەباتکارانەی کار دەکەن بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنان لە کۆمەڵگای کوردستاندا. بەم بۆنەیەوە لەگەڵ بەڕێز لاڤە حیکمەت کۆبوومەوە کە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە راسپێردراوە بۆ رێکخستنەوە و بەهێزکردنەوەی رێکخراوی یەکێتیی ژنانی کوردستان. […]