ڕۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت

ئەمڕۆ، 21ی شوبات، رۆژی جیهانیی زمانی دایكە، ئەم رۆژە لە لایەن رێكخراوی یۆنیسكۆی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لە 17ی مانگی یازدەی 1999 دانرا و دواتر لە لایەن كۆمەڵەی گشـتی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بە بڕیارێـك بە رەسمی كرا، لەم رووەوە یۆنسكۆ و سەرجەم رێكخراو و ناوەندەكانی پارێزەری مافی مرۆڤ و مافی منداڵان جەخت لەسەر گرنگی فێربوونی زمانی […]
لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان و هەموو ئەو رۆڵە دڵسۆزانەی نیشتمانەکەمان دەکەم

لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان و هەموو ئەو رۆڵە دڵسۆزانەی نیشتمانەکەمان دەکەم کە خەباتیان بۆ بەرزڕاگرتنی زمانەکەمان کردووە.بە شانازییەوە زمانی شیرینی کوردی، زمانی ئێمەیە و هێمای شوناسی نەتەوەییمانە، ئەرکمانە پارێزگاری لەم سامانە بەنرخە بکەین کە پێشینانمان بۆیان جێهێشتووین.لەم رۆژەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی […]
هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ گەلەکەمان.

هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ گەلەکەمان. هیوادارم ئەم مانگە پیرۆزە هاندەرمان بێت تاوەکو بە گیانی لێبوردەیی و بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە هەنگاوبنێین بۆ بەهێزترکردنی پێکەوەیی و برایەتی و چارەسەرکردنی کێشەکانمان و باشترکردنی ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان. خوای گەورە گەلەکەمان بپارێزێت، رۆژوو، نوێژ و […]
قوباد تاڵەبانی:یەکێتی و یەکێتییەکان لەوە تێگەیشتوون بۆ ئەوەی بەهێزتربین دەبێت هەموو کات ئامادەبین بۆ گۆڕانکاری

یەکێتی و یەکێتییەکان لەوە تێگەیشتوون بۆ ئەوەی بەهێزتربین دەبێت هەموو کات ئامادەبین بۆ گۆڕانکاری، بە تایبەتیش گۆڕانکاری لە رێکخستنەکان و شێوازی کاری رێکخراوەیی. بەڵام گۆڕانکاری لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان هەرگیز بەو مانایە نییە کە هەڤاڵێکمان شیاوی ئەو ئەرکە نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە وزە و گوڕوتینێکی نوێ بدەینەوە بە رێکخستنەکانمان. لەگەڵ هەڤاڵان کاک شێخ جەعفەر شێخ […]
بە وێنە؛ کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی سیاسی ، پێشهاتە ناوچەییەکان ، پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و عیراق ، پتەوکردنی پەیوەندییەکان ، کاریی هاوبەش لەنێوان هەردوولا تاوتوێدەکرێت لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکاندا .
قوباد تاڵەبانی: لە هەولێرەوە گۆڕانکارییەکان دەستپێدەکەین

بەئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی و ژمارەیەک لەهەڤاڵان، لە رێوڕەسمێکدا ئاڵوگۆڕی لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر کرا، لەوتەیەکدا قوباد تاڵەبانی کار و ماندووبوونی د.مەجید حەمەدەمینی وەک لێپرسراوی پێشووی مەڵبەند بەرزنرخاند ، دڵنیایی […]
سەرۆک بافڵ و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ 17ی2ی2026،لە سلێمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆدەبنەوە . لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی سیاسی ، پێشهاتە ناوچەییەکان ، پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و عیراق ، پتەوکردنی پەیوەندییەکان ، کاری هاوبەش لەنێوان هەردوولا تاوتوێدەکرێتk لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکاندا . ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی […]
قوباد تاڵەبانی بۆ گەنجان: ئێوە دەبن بەئەستێرەی نوێی حزبەكەمان

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، ئەكادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی كادیرانی سەر بە مەڵبەندی دیراساتی گشتی بەسەر كردەوەو لەلایەن دكتۆر یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی و دكتۆر مۆفەق خالد لێپرسراوی ئەكادیمیای پەروەردەو پەرەپێدانی كادیران و دكتۆر ئومێد رەفیق لێپرسراوی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیجی و مامۆستا و خوێندكارانی ئەكادیمیاوە پێشوازی لێكرا. لە وتەیەكدا دكتۆر […]
مەکتەبی سیاسی: سەرۆک مام جەلال بە نەخشە کوردستانیی بوونی کەرکوکی سەلماند

ئەمڕۆ (9-2)بە سەربەرزییەوە یادی ئەو رۆژە دەكەینەوە كەسەرۆك مام جەلال بە نەخشەو بەڵگەی مێژووییەوە كوردستانی بوونی كەركوكی سەلماندەوە. لەو رۆژەی ساڵی 2004دا سەرۆك مام جەلال لەپاڵ هەڵگرتنی هەموو خەمە نیشتمانیی و نەتەوەییەكانی گەلەكەیدا، خەمی دیاریكردنی چارەنوسی ئەو ناوچانە بوو كە بەر پەلامارەكانی تەعریب و راگواستن كەوتبوون، بۆ سەندنەوەی مافی خاوەنە رەسەنەكانی ئەو ناوچانە و دیاریکردنی […]
سەرۆک بافڵ و محەمەد حەلبووسی جەخت لە پەلەکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکەنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوو، لەبارەی دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە بۆچوونیان ئاڵوگۆڕکرد. هەردوولا پابەندبوونی خۆیان بە وادەی دەستووری بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و پەلەکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دووپاتکردەوە.
