ئەندامێکی سەرکردایەتی ی.ن.ک بە سەرۆکی یەکێتیی ژنانی تەوار لە چوارچێوەی هاوپەیمانی دیموکراسی لە جیهانی عەرەبی هەڵبژێردرا.

ئەندامێکی سەرکردایەتی ی.ن.ک بە سەرۆکی یەکێتیی ژنانی تەوار لە چوارچێوەی هاوپەیمانی دیموکراسی لە جیهانی عەرەبی هەڵبژێردرا. دوای گفتوگۆ و را گۆڕینەوە، لیژنەی باڵای سەرۆکی پارتەکانی هاوپەیمانی سۆشیال دیموکراتەکان لە جیهانی عەرەبی، لەسەر پێشنیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی تەواری وەک جێگرەوەیەک بۆ لیژنەی ژنان لە یەکێتییەکە پەسەند کرد. هەر لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا فریال عەبدوڵڵا، ئەندامی […]
سەرۆک بافڵ: ئێمە پابەندین بە رێبازی سەرۆک مام جەلال بۆ بەرەوپێشبردنی برایەتی و هەوڵەکانمان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەی ئاشتی چڕدەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازی لە وەفدێکی باڵای پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان (دەم پارتی) کرد کە پێکهاتبوون لە تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، چیدەم کلچگون ئوچار، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان، جەنگیز چاندار و بەردان ئوزتورک، پەرلەمانتارانی دەم پارتی. لە دیدارێکدا کە د. جوان ئیحسان و […]
سەرۆک بافڵ : گفتوگۆکانمان لە گەڵ بەغدا بەردەوامە و هەوڵدەدەین هەمووان بە رێککەوتنەکانەوە پابەندبن تاوەکو گرفت بۆ مووچە دروست نەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ ماکسیم رۆبین، کونسوڵی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵۆگۆڕکرا. سەرۆک بافڵ باسی لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا کرد و […]
تاوانبارانی باڵەخانەی لالەزار، داندەنێن بە پیلانی تێکدان و هەوڵی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی یەکێتی

تاوانبارانی باڵەخانەی لالەزار، داندەنێن بە پیلانی تێکدان و هەوڵی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی یەکێتی تاوانبارانی باندهكهی لالەزار، له رێی دانپێدانانهكانیانهوه ههموو وردهكارییهكی پیلانی تیرۆركردنی بافڵ جهلال تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دروستكردنی ئاژاوه و پشێوییان له سلێمانی، دركاند. كامێرای چاودێریی پێشكهوتوو لهلایهن ئهژی ئهمینهوه دابینكرابوون رێنوار زریان فهتاح، تاوانبارێکی پیلانەکە دەڵێ: له ساڵی 2014وه لای لاهور […]
وتاری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی

كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی، بۆ رۆژی دووەم بەردەوامە و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: مێژووی كوردستان نەهامەتی زۆری تێدایە و دەزانین ئاشتی چی دەهێنێتە كایەوە و جەنگیش چی بەرهەم دەهێنێت، لەوەش تێدەگەین یەكگرتوویی چەند هێزمان پێدەبەخشێت، لە ئێستاشدا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بووەتەوە، بەڵام گەنجان […]
سەرۆک بافڵ پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کوردانی رۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) و ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) کرد. لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بەشی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەیبوون، نوێترین پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا. […]
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد. لە دیدارێکدا پێشهاتە سیاسییە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، کاری رێکخراوەیی و رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتی تاوتوێکران. هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جەختی لە درێژەپێدانی سیاسەتی سەرۆک مام جەلال بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بافڵ […]
سهرۆكی یهكێتیی نیشتمایی كوردستان ژمارەیەک پێداویستی بۆ بهشهكانی كۆلێجی تهكنیكی كارگێڕی دابینكرد

لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەسەرپەرشتی (د. هاوڕێ دارۆ شێخ نوری) ئهندامی مهكتهبی سیاسی ژمارەیەک پێداویستی بۆ بهشهكانی (كارگێڕیی کار، ژمێریاری، میدیا، پهیوهندییه گشتییهكان و بازاڕگهریی) له كۆلێجی تهكنیكی كارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دابینکران. هەروەها کاری دروستکردن و نۆژەنکردنەوە بۆ چەند بەشێکی کۆلێجەکە ئەنجامدران. جێی ئاماژەیە، پێشتریش سهرۆك بافڵ جهلال […]
پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕاپەڕین ئاڵوگۆڕ کرا

سەرپەرشتیاری مەڵبەند: ” فەرماندەیەکی تێکۆشەر بە سەربەرزییەوە ماڵئاوایی لە ئەرکەکەی دەکات و فەرماندەیەکی دیکەی تێکۆشەر جێگەی دەگرێتەوە. لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ئیداری و حکومییەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥، لە مەڕاسیمێکدا بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین کە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو. عەمید “جەبار خدر” وەک بەڕێوەبەری نوێ، جێگەی […]
قوباد تاڵەبانی: ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت و تاوانباران رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.

زۆر دڵگران بووین بە شەهیدبوونی سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان، شەهیدان (سەرمەند عەلی، دیار سەردار حەکیم و ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی) کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی چەسپاندنی یاسا و پاراستنی ئاسایشدا گیانیان بەخت کرد. لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزیان و هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم […]
