سەرۆک بافڵ : یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کوردایەتی لە خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەماندا دەبینێتەوە

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەڵاچوالان لەگەڵ لێپرسراوانی مەکتەب و بۆردەکانی یەکێتی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئامادەیبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و هەڵوێست و رۆڵی یەکێتی خستەڕوو. سەرۆک بافڵ رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کوردایەتی لە خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەماندا دەبینێتەوە، […]

سەرۆک بافڵ: هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بووەتە پێشەنگ و نموونەیەکی درەوشاوەی هێزە ئەمنییەکان، نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە ئاستی هەموو عیراقدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانی کرد. دیار عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان پێشوازی لە سەرۆک بافڵ و د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کرد و دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد. بافڵ جەلال تاڵەبانی لە وتەیەکدا باسی لە رۆڵی قارەمانانەی هێزەکانی کۆماندۆی […]

بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی هەڤاڵ سەرکەوت زەکی وەک سەرپەرشتیاری نوێی مەڵبەندەکانی سلێمانی و چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای رێوڕەسمەکەدا، سەرۆک بافڵ ستایشی رۆڵ و ماندووبوونی هەڤاڵ زیاد جەباری کرد و وتی، لە ماوەی کارکردنیدا خەمخۆرانە و یەکێتییانە ئەرکەکانی راپەڕاندووە و جێگەی متمانەی هەموومان بووە. لە ئەرک و بەرپرسیارێتیی داهاتووشیدا وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوانی دەبین. هەروەها بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە هەڤاڵ سەرکەوت زەکی کرد، هیوای خواست لەم ئەرکە نوێیەیدا سەرکەوتووبێت […]

سەرپەرشتیاری مەڵبەند،سەردانی بزوتنەوەی ڕزگاری دەکات

مەڵبەند – دووشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٥ هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، سەردانی بزوتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان کرد و بە گەرمییەوە لەلایەن بەڕێز عەبدوڵڵا نازەنینی سکرتێر و سەرکردایەتی بزوتنەوەکەوە پێشوازی کرا. لە دیدارەکەدا کە هەڤاڵان ساڵحی شەهیدان جێگری لێپرسراوی مەلبەند، لێپرسراوی رێکخستن، لێپرسراوی نوسینگەی تایبەتی لێپرسراوی مەڵبەند، لێپرسراوانی […]

سەرپەرشتیاری مەڵبەند: پەرەپێدانی بزوتنەوەی وەرزشی و بەهێزکردنی ژێرخانی بوارەکە بە ئەرکی خۆمان دەزانین و یەکێتی وەک هەمیشە پشتیوانی لە وەرزشەوانان دەکات

مەڵبەند – دووشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٥ هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، پێشوازی لە ستافی کارگێڕی یانەی وەرزشی ڕانیە، لیژنەی تیپە میللیەکان و ژمارەیەک لە وەرزشەوانە دێرینەکانی شارەکە کرد. لە دیدارێکدا کە هەڤاڵان عومەری زێرنگر جێگری لێپرسراوی مەلبەند، لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی دەروازە ئامادەی بوون، هاوکات لەگەڵ گفتووگۆی هەمەلایەنی […]

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کرد.

وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر پێشوازی لە سەرۆک بافڵ کرد و ستراتیجی هەواڵگری و سەربازی و چۆنیەتی ئۆپراسیۆنەکانی هێزەکانی دژەتیرۆری خستەڕوو و جەختی لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی زیاتری ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان کردەوە. لای خۆیەوە، سەرۆک بافڵ لە وتەیەکدا ستایشی رۆڵی هێزەکانی دژەتیرۆری کرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە […]

سەرۆک بافڵ: ئەنفالکردنی بارزانییەکان بەڵگەی سیاسەتی دڕندانەی بەعسە

ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان برینێکی سەر جەستەی نیشتمانە و بەڵگەی ئەو سیاسەتە دڕندانەیەی رژێمی بەعسی لەناوچووە کە لە تەواوی شاڵاوەکانی ئەنفالدا بۆ سڕینەوەی ناسنامە و قڕکردنی گەلەکەمان پەیڕەوی دەکرد. لەم یادە پڕ لە ماتەمەدا سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان و قوربانییانی ئەنفال دادەنەوێنین و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکارە سەربەرزەکانیان دەکەین. […]

سەرۆک بافڵ: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی داواکاریی ئێزدییەکان

لە ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە شنگال، بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە، هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆمان بۆ خوشک و برا ئێزدییەکانمان دووپات دەکەینەوە. ئەم تاوانە دڕندانەیە کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجامدرا، لاپەڕەیەکی رەشی مێژووی مرۆڤایەتییە و هەرگیز لە یادمان ناچێت. هیوادارین ئێزدییەکان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان و بەو ئازیزانەیان شادببنەوە کە […]

قوباد تاڵەبانی: لە مێژووی دوور و نزیکدا ئێزدییەکان دەیان جار کەوتوونەتەبەر شاڵاوی رەشەکوژی و جینۆسایدەوە

لە یازدەیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی خوشک و برایانی ئێزدیماندا، یادی هەموو قوربانییانی ئەو تاوانە گەورە و لەبیرنەکراوە بەرز رادەگرین و سڵاو دەنێرین بۆ کەسوکاری سەربەرزیان.لە مێژووی دوور و نزیکدا ئێزدییەکان دەیان جار کەوتوونەتەبەر شاڵاوی رەشەکوژی و جینۆسایدەوە، کە دوایین جار بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە هەوڵی سڕینەوە و لەناوبردنیان درا.بۆ ئەوەی جارێکیتر رووبەڕووی هیچ […]

یادی کۆمیسەر “وشیار حسێن” بەرز ڕاگیرا

رانیە – شەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٥ لە مەڕاسیمێکی شایستەدا، چلەی ماتەمینی کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکان، جوانە مەرگ کۆمیسەر “وشیار حسێن ڕەسوڵ” کە لە ڕێکەوتی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بە کارەساتێکی دڵتەزێن، کۆچی دوایی کرد، بەرز ڕاگیڕا. لە مەڕاسیمەکەدا کە بە ئامادەبوونی هەڤاڵ سەید جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین و بەڕێز […]