سەرۆک بافڵ: ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، منیش هێندەی هەڵەبجەییە سەربەرزەکان دڵخۆشم

ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، منیش هێندەی هەڵەبجەییە سەربەرزەکان دڵخۆشم، چونکە گەیشتین بە یەکێک لەو ئامانجانەی چەند ساڵێکە هەوڵی بۆ دەدەین تاوەکو کەمێک لە ئازاری کەسوکارەکانی خۆمان کەم بکەینەوە. لە دڵەوە سوپاس و پێزانینی بێپایانم ئاراستەی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەم کە هەوڵیان بۆ بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە داوە و لە رابردوودا پەرۆشانە لە هەوڵدابوون بۆ سەرخستنی ئەم […]
د یوسف گۆران : دیدارە گەورەکە بەئامادەبوونی سەرۆک بافڵ بەڕێوەدەچێت

لیژنەی باڵای دیداری یەکێتی وادەی بەڕێوەچوونی دووەمین دیداری دیاریکرد کە رۆژی 23ی ئەم مانگەیەو سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەی دیدار دەبێت. د.یوسف گۆران سکرتێری لیژنەی باڵای دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: “دوای تەواوبوونی ئەرکەکانی کۆنفڕانسە ناوچەیەکان و کۆکردنەوەی ڕاو بۆچوونی هەڤاڵانی یەکێتی لە نێو گفتوگۆیەکی ورد و دەیان سەعات کارکردن لە نۆ کۆنفڕاس لە […]
قوباد تاڵەبانی: تاوانی ئەنفال، هاوئاستی تاوانەکانی هۆڵۆکۆست و جینۆسایدی ئەرمەنەکان لە تاوانە گەورەکانی مێژووی مرۆڤایەتییە

نیشتمانی ئێمە بە درێژایی مێژوو گەلێک زام و ئازاری بینیوە، هەر رۆژەی لەلایەکەوە زامار بووە، بەڵام هیچ زام و برینێکیان وەک برینی ئەنفال قوڵ و بە ئازار نەبووە. ئەم برینەش ساڕێژ نابێت تا ئەو کاتەی کورد دڵنیا دەبێت کە هەرگیز جارێکی دیکە کۆمەڵکوژ ناکرێتەوە، ساڕێژ نابێت تا ئەو کاتەی روفاتی دواین ئەنفالکراو بە زێدەکەی شاد […]
مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین: تاوانی ئەنفال، ئازارێکی بێکۆتاییە.

سی و حەوت ساڵ لەمەوبەر، کوردستان ڕووبەڕووی دڕندانەترین تاوانی ئەنفال بۆوە، کە ئامانج لێی جینۆسایدکردنی گەلەکەمان بوو لەسەر زێدی باو و باپیرانی خۆی. ئەم تاوانەی کە بەرامبەر بە خەڵکی بێدیفاعی گوند و دێهاتی دەڤەرەکەمان و کوردستان بەگشتی کرا، ئازارێکە بێ کۆتاییە لە دڵ و دەروونی هەمواندا و هەرگیز لەبیرچوونەوەی بۆ نییە. لە چەند مانگێکی کەمدا […]
سەرۆک بافڵ: بافڵ جەلال تاڵەبانی: داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەکەین ئەرکی خۆیان بەرامبەر کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان جێبەجێبکەن و لە هەموو رووەکانەوە قەرەبوویان بکەنەوە

ئەمڕۆ بە دڵێکی پڕ خەمەوە یادی 37 ساڵەی کارەساتی ئەنفال دەکەینەوە کە یەکێکە لە سامناکترین و دڕندانەترین مەرامەکانی رژێمی پێشووی عیراق بۆ سڕینەوەی گەلی کورد. داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەکەین ئەرکی خۆیان بەرامبەر کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان جێبەجێبکەن و لە هەموو رووەکانەوە قەرەبوویان بکەنەوە، چونکە ئەرکی سەرشانی هەموولایەکە گوێ لە داواکارییە رەواکانیان […]
ئەنفال تاوانی سەدە

37 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر تاوانی ئەنفالدا، كە پرۆسەیەكی نەخشە بۆ داڕێژراوی رژێمی بەعس بو بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی مۆركی نەتەوایەتی كورد و لەناوبردنی گشت شوێنەوارێكی ئابوری و كۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی كۆمەڵگەی كوردی. قۆناغی یەكەمی پرۆسەی ئەنفال لە (23 /2 تـــا 18 / 3 / 1988) سنوری پەلاماری ئەنفالی یەك بریتی بو لە دوكان، […]
پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە 37 هەمین ساڵیادی تاوانی جینۆسایدی ئەنفالدا

مەکتەبی سیاسی: ئەرکمانە زامەکانی قوربانیانی ئەنفال ساڕێژبکەین مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە 37 هەمین ساڵیادی تاوانی جینۆسایدی ئەنفالدا پەیامێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: “حکومەت و پەرلەمان و هەموان ئەرکمانە کاربکەین بۆ سارێژبوونی یەكجارەكی زامەكانی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال”. دەقی پەیامی مەكتەبی سیاسی لە یادی 37 ساڵەی تاوانی ئەنفالدا سی و حەوت ساڵ لەمەوبەر كوردستان رووبەڕووی دڕندانەترین تاوانی ئەنفال […]
قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ وەفدێکی کۆنگرێسی ئەمریکا ئاڵوگۆڕی بیروڕامان کرد لەبارەی دواین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە هەولێر پێشوازیکرد لە وەفدێکی کۆنگرێسی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ئادەم سمیس، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارییەکان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا باس لە چەند پرسی گرنگی ناوخۆی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەمە (12/4/2025) بەڕێوەچوو، سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دۆخی سوریا و گفتوگۆکانی نێوان ئێران […]
ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی ڕاپەڕین بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات

ڕۆژی یەکەمی(9-4-2025) کۆنفرانسی ڕاپەڕین – نۆیەمین و دوا کۆنفڕانسی ئامادەکاری بۆ دووەم دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە بەئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو، (٢١٦٥) تێکۆشەری دەڤەرەکە لەسەرجەم سێکتەرەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە گرنگەکان و سیاسەتی یەکێتی، بەشدارییان تێدا کرد و بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی ئەمڕۆی خۆی هێنا […]
سهرۆك بافڵ: بهههمان سیاسهتی سهرۆك مام جهلال درێژه بهكارهكانمان دهدهین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد فەرید سەعد زەهران، بیرمەند و سیاسەتمەدار و سەرۆکی حزبی سۆشیال دیموکراتی میسر کرد. لە دیدارێکی دۆستانەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەر و لێکەوتەکانی تاوتوێکران. هەر لە دیدارەکەدا دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییە لە مێژینەکانی نێوان گەلی کورد و میسر کرا […]
