قوباد تاڵەبانى لە کۆنفرانسى دووەمى مید رایگەیاند: ناتوانین بەبێ داتا بڕیاری دروست بدەین

بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی دووەمین كۆنفرانسی مید بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی بە ناونیشانی (سیاسەت و بەڕێوەبردنی داتا بۆ پێشكەوتنی بەردەوام) لەسلێمانی دەستیپێكردو لەوتاری سەرەكی كۆنفرانسەكەشدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: “بەدڵنیاییەوە بەبێ بوونی داتای زانستی ناتوانین بڕیاری دروست بدەین و كێشەكان چارەسەر بكەین، بۆیە كێ داتای زیاتری هەبێت، ئەو براوەترە”. ئەمڕۆ یەك شەممە 23ی شوباتی 2025، بە چاودێریی […]
کارتی نیشتمانی مەرجی سەرەکییە بۆ وەرگرتنی کۆبۆنی نوێی خۆراک

ڕانیە – ڕاپەرین24 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە تەنها ئەو هاوڵاتییانەی کارتی نیشتمانییان هەیە دەتوانن سوود لە سیستەمی نوێی کۆبۆنی ئەلیکترۆنی خۆراک وەربگرن. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە لێدوانێکدا بۆ ڕاپەرین24 ڕوونیکردەوە کە کۆبۆنە ئەلیکترۆنییەکە لەگەڵ کۆدی کارتی نیشتمانی بەستراوەتەوە. “بەبێ کارتی نیشتمانی، هاوڵاتییان ناتوانن […]
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد. لە دیدارێکدا دواین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و گرنگی پێویستی پاراستنی سەقامگیری لە عیراق و ناوچەکە جەختی لەسەرکرایەوە. سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان دووپاتی لە پاراستنی مافی […]
قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ لە پانێڵی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان لە سلێمانی کە لەلایەن ڤیژن فاوندەیشنەوە بەڕێوەچوو

هەرێمی کوردستانیش وەک هەر کۆمەڵگەیەکی تر، کۆمەڵگەیەکی فرەڕەنگ و فرەپێکهاتەیە و پڕە لە بۆچوون و ئایدۆلۆژیای جیاواز. گرنگ ئەوەیە چ لە ئاستی سیاسەت و حکومڕانیدا، چ لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا ئیدارەی ئەو فرەڕەنگی و جیاوازی و جۆراوجۆرییانە بدەین و گیانی پێکەوەژیان قووڵتر بکەینەوە و رێگە نەدەین هیچ پێکهاتەیەک هەست بە پەراوێزخراوی بکات. ئەمڕۆ لە پانێڵی پێکەوەژیانی […]
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی پشتیوانی ئاشتی دەکات

ئەمڕۆ ٢٢-٢-٢٠٢٥ پانێڵی پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان لەسلێمانی، بە ئامادەبوونی پێکهاتەجیاوازەکان و بەرپرسانی حکومی حزبی بەڕێوەچوو، کەتێیدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:” یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانی ئاشتی لەناوچەکە دەکات و هەمیشە رێگەی ئاشتی بەچارەسەری کێشەکان دەزانێت”. کێشەکانی هەرێم و بەغدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپانێڵەکەدا رایگەیاند:” کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تەنها مووچە و […]
سەرۆك بافڵ بۆ باڵیۆزی بەریتانیا: هەمیشە پشتگیری لەمافەكانی كورد بكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دامەزراوەی ڤیم بەشداریکرد لە رێورەسمی ماڵئاوایی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کەبەهۆی کۆتاییهاتن بە ئەرکەکەی لە عیراق رێکخرابوو. لە رێورەسمەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئامادەبوو، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ رۆڵی گرنگی باڵیۆزی بەریتانیا کە […]
سەرۆك بافڵ: زمانی كوردی دەپارێزین و ئەركی هەمووانە پەرەی پێبدەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: “زمانەكەمان شوناس و ناسنامەمانە، ئێمە بە شانازییەوە بەرگری لە مانەوە و پاراستنی زمانی شیرینی كوردی دەكەین و ئەركی هەموولایەكمانە پەرەی پێبدەین”. لەڕۆژی جیهانی زمانی دایكدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: “لە رۆژی جیهانیی زمانی دایكدا، یادی هەموو ئەو كەسانە دەكەینەوە كە سەرمەشقی […]
قوباد تاڵەبانی : لە رۆژی جیهانی زمانی دایکدا، سەری رێز دادەنوێنین لە ئاست هەموو ئەو نووسەر و شاعیر و زمانزان و خەمخۆرانەی خزمەتی زمانی کوردییان کردوە و گەشەیان پێ داوە

قوباد تاڵەبانی : لە رۆژی جیهانی زمانی دایکدا، سەری رێز دادەنوێنین لە ئاست هەموو ئەو نووسەر و شاعیر و زمانزان و خەمخۆرانەی خزمەتی زمانی کوردییان کردوە و گەشەیان پێ داوە. سەرباری ئەو هەموو فشار و هەڕەشەیەی لەسەر زمانەکەمان هەبووە و هەیە، ئەوان وەک پارێزەری زمانی کوردی تاڵی و شەونخونی زۆریان چەشت تا پارێزگاری لە زمانی […]
سهربوردهی ژنێك له دارمێوی بهخشندهی

ئاخر گهر تۆ نهبای، ئێستا له شوێن سهنتهری گهنجان ئاپارتمانی فیرعهونێكی ترمان دهبوو، گهر تۆ نهبای، بهشێكی گهوره، نمادێكی له مهزنی خهبات و خۆراگری كورد و ستهمی بهعس (ئهمنه سوورهكه) له مێژبوو مۆڵی سهرمایهدارێ بوو، سەرای سلێمانی بەو هەموو یادی خەبات و قوربانیدانەوە ئێستا نەمابوو داستانێک لە خەبات و تێکۆشان بۆتە ناسنامەی ژنێک، کە مێژوو […]
سلێمانی یەکەم ناوەندی نێودەوڵەتی دارایی و بازرگانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

Raparin24.com ٢٠ شوباتی ٢٠٢٥ لە هەنگاوێکی مێژووییدا، شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عیراق یەکەم ناوەندی نێودەوڵەتی دارایی و بازرگانی لە مێژووی عیراق و هەرێمی کوردستاندا کردەوە. ئەم ناوەندە کە لەسەر شێوازی ناوەندە داراییە نێودەوڵەتییەکانی نیویۆرک، قەتەر و دوبەی دروستکراوە، چاوەڕوان دەکرێت ببێتە هێزێکی پاڵنەر بۆ گەشەپێدانی ئابووری و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ناوچەکە. ناوەندەکە خاوەنی چەندین تایبەتمەندی […]
